Accessibility links

مێزگرد: خۆپیشاندانەکانی هەرێم و ئەگەری شەڕی ناوخۆ

  • Balen Salih

خەڵک خۆپیشاندان دەکەن لەسەر ئەو بنچینەیەی ژمارەیەک داوا و خواستیان هەن کە یەکێکیان موچەیە، بەڵام وەک زۆرێک لە چاودێر ئاماژەی پێدەکەن قەیرانی سیاسی و ئابوری هەرێم پاڵنەری سەرەکین بۆ ئەم شەپۆلی ناڕەزایی دەربڕینانە.

بەڵام هێرش کردنە سەر ئۆفیسەکانی لایەنە سیاسییەکان و ئاور تێبەردانیان و تەقە کردنەکانی هێزەکان لە خۆپیشاندەران و خوێن ڕژان ئاڕاستەی داواکانی خەڵک وەردەچەرخێنێت بۆ ململانێی سیاسی نێوان لایەنەکان و تژی کردنی خەڵک لەو جۆرە ناکۆکی و ململانێیانە.

دکتۆر لوئەی جاف

دکتۆر لوئەی جاف

ئەم خۆپیشاندانانە لە دەمێکدان کە حکومەتێکی بنکە فراوان هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوە دەبات، واتا ئەو حکومەتەی نوێنەرانی هەر پێنج لایەنە سەرەکییە سیاسیەکەی هەرێمی کوردستانی تیادا بەشدارن.

میوانەکانی مێزگرد
دکتۆر لوئەی جاف، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی

دکتۆر عادل باخەوان، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی

ئێستا خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم وەرچەرخانێکی گەورەدایە وەک زۆرێک لە شیکەرەوە کۆکن لەسەری و لە بری ئەوەی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا خۆ ئامادەکردن هەبێت بۆ ئەگەرەکانی ئەم گۆڕانکارییانە بەڵام ناکۆکی و ڕەوشێکی ناجێگیر باڵ بەسەر هەرێمدا دەکێشێت.

دکتۆر عادل باخەوان

دکتۆر عادل باخەوان

ئەمەش دەکرێت بگوترێت دووەم گەورەترین خۆپیشاندانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە پاش خۆپیشاندانەکانی 17 ی شوباتی ساڵی 2011 کە هاوشێوەی ئەوسا، ئێستاش خۆپیشاندەران داوای چاکسازی دەکەن لە سیستەمی سیاسی هەرێمی کوردستاندا و جارێکی تریش خۆپیشاندانەکان تیشک دەخەنەوە سەر گرنگی ئەو جۆرە گۆڕانکارییانە.

بەڵام لە ئێستادا هەوڵێک هەیە بۆ بچوک کردنەوە یان کورتکردنەوەی خۆپیشاندانەکان بۆ ناکۆکی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان و خۆ دوورخستنەوە لەوەی خۆپیشاندانێک بن بۆ وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی خەڵک. بۆچی؟

وەڵامی ئەم پرسیارە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:


XS
SM
MD
LG