Accessibility links

چەند چەکدارێکی داعش خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە دەکەن


سێ‌ چەكدارى كوردى داعش سنوورى قەزاى حەویجەیان بە جێهێشت و خۆیان ڕادەستى هێزەكانى پێشمەرگە كرد لە تەللوەردى ڕۆژئاواى كەركوک. دواتر هەر سێ‌ چەكدارەكە ڕادەستى هێزە ئەمنییەكانى كەركوک كران.

لیوا ڕەمەزان دێكۆنى فەرماندەى هێزەكانى بەرگرى و فریاكەوتن لەتەللوەرد ، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"ئەو سێ‌ چەكدارەى خۆیان رادەستى پێشمەرگە كرد دووانیان خەڵكى شارەزورە و ئەویتریان خەڵكى هەولێرە و گوتویانە كە بڕوایان بەداعش نەماوە."

فەرماندەى پۆلیسى بەرگرى و فریاكەوتن ، ئاماژەى بەوەكرد هەر سێ‌ چەكدارەكە پێشتر لەشارى ڕقەى توركیا بوون ، دواتر رۆیشتوونەتە موسڵ و لەوێشەوە بۆ حەویجە رۆیشتوون.

دەقی ڕاپۆرتەکەی پایمنێرمان دڵشاد ئەنوەر.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:53 0:00

XS
SM
MD
LG