Accessibility links

ئاوات عەلی: نوسینگەکانی NRT لە هەولێر و دهۆک لەلایەن ئاسیشەوە کۆنتڕۆڵ کراون


کەناڵی NRT ڕایدەگەیەنێت لەلایەن ئاسایشی هەولێر و دهۆکەوە هێرش کراوەتە سەر نوسینگەکانیان و ڕۆژنامەنوسەکانیان. لەو بارەیەوە ئاوات عەلی بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی NRT بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" دوای کاتژمێر هەشت هێزێکی تایبەت چوونەتە نوسینگەکانی هەولێر و دهۆک ستافەکەیان دەستگیر کردووە ستافی کەناڵی هەولێریان فڕاندبوو تا چەند کاتژمێریک چارەنوسیانمان نەدەزانی دواتر لە سنوری دێگەڵە بەڕەڵایان کردبوون".

باڵەخانەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی
باڵەخانەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی

ئاوات عەلی دەشڵێت پەیامنێرەکانمان لە سنووری هەولێر و دهۆک یان دەستگیر کراون یان خۆیان شاردۆتەوەو بەرەو سلێمانی بەڕێکەوتوون.

پەیامنێرمان ژیار محەمەد لە سلێمانییەوە ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:59 0:00

XS
SM
MD
LG