Accessibility links

هەزاران کەس لە تورکیا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن


ڕۆژی یەکشەممە هەزاران کەس لە ناوجەرگەی ئانکەرە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. ژمارەیەکی زۆر لە خۆپێشاندەران دروشمی دژ بە حکومەتی تورکیایان هەڵگرتبوو و دەگوتەوە لە کاتێکدا وڵاتەکە خەرێکی مەراسیمی ماتەمینیە بۆ قوربانییەکانی تەقینەوەکانی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی دۆینی ئەوەی 95 کەسی تێدا کوژرا.

ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لە نزیک شۆینی تەقینەوەکانی ڕۆژی شەممە گوڵیان بۆ قوربانییەکان بەجێهێشتبوو پاش ئەوەی گردبوونەوە لە شوێنی ڕووداوەکەدا لە لایەن پۆلیسەوە قەدەغە کرا.

نوسینگەی سەرۆک وەزیر ڕادەگەیەنێت 246 کەسیش لەو تەقینەوانەدا برینداربوون کە لە نزیک دەروازەی سەرەکی ویزتگەی شەمەندنەفەر لە ناوچەی ئۆڵۆس ڕۆیدا. تەقینەوەکە لەو شۆینەدا ئەنجامدرابوو بەمەبەستی کوشتن و بریندارکردنی ژمارەی زیاتری خەڵکی ئەوانەی بەشداربوون لەو ڕێپیوانەی کەلەلایەن گروپەکانی یەکێتی کرێکاران و کۆمەڵگای مەدەنییەوە ڕێکخرابوو.

شارەزایان لەو بڕوایەدان گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش یان تورکە نەتەوە پەرستەکانی کە دژی پەکەکەن تەقینەوەکەیان ئەنجام دابێت، بەڵام هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ گروپو لایەنێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەیان نەگرتووەتە ئەستۆ.

XS
SM
MD
LG