Accessibility links

بەهۆی هێرشێک لە ئەنکەرە دەیان کەس دەکوژرێن و سەدانیش بریندار دەبن


ئەمڕۆ شەممە لە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا دوو تەقینەوە لە دەمی کۆبوونەوەیەکی ئاشتیانەی کوردەکان و چەپڕەوەکان ڕوویدا و بەلایەنی کەم 86 کەس کورژان و نزیکەی 200 کەسیش بریندار بوون.

تەقینەوەکان لە نزیک وێستگەی ترەینی ئەنکەرە ڕوویدا، ئەو شوێنەی کە ڕێپێوانەکەی لێدا ئەنجام درابوو. ئەم ڕێپێوانە لەلایەن یەکێتی بازرگانی کرێکارانی کەرتی گشتی وڵاتەکە و گروپەکانی تری کۆمەڵگای مەدەنگی ئەنجام درابوو بە مەبەستی بانگەشەکردن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان هێزەکانی حکومەت و پەکەکە.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە چەند هەفتەیەک ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە بڕیارە لە 1 ی مانگی 11 بەڕێوە بچێت.

وێنە گرێکی ئەسۆشیەتت پرسێس ڕایگەیاند کە بە چاوی خۆی چەندین تەریمی بینیەوە کە بە ئاڵای خۆپیشاندەرەکان داپۆشرابوون.

سەرۆک وەزیری تورکیا ئەحمەت داڤدئۆغلو داوای کۆبونەوەیەکی ئاسایشی تەنگەتاوی کرد بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەم هێرشە و سەرۆک ڕەجەب تەیب ئۆردوغانیش کۆتایی هێنا بە بەرنامەکانی خۆی لە ئەستەنبوڵ بۆ ئەوەی بگەڕێتەو بۆ پایتەختن.

AP Turkey Blast Ankara, Turkey Oct 10, 2015
AP Turkey Blast Ankara, Turkey Oct 10, 2015

XS
SM
MD
LG