Accessibility links

مەترسی گرژی و ئاڵۆزی دەگاتە دهۆک


گرژی و ئاڵۆزییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە مەترسی خستە پارێزگای دهۆکیشەوە. پاش ڕووداوەکەی قەڵادزێ کە بەلایەنی کەم دوو کەس لە خۆپیشاندەران کوژران مەترسی کەوتە تەواوی شارەکانی هەرێمەوە.

لە پارێزگای دهۆکیش پارێزگار و لایەنە سیاسییەکان هەستیان بە مەترسی کرد و فەرمانیان بە هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسدا لە ئامادەباشیدا بن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هەر ڕووداوێکی چاوەڕوان نەکراو لەلایەن جەماوەرەوە. بەتایبەتی بۆ بارەگاکانی مکۆکی گۆڕان و مەڵبەنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

سەرلەباینی ڕۆژی شەممەش پارێزگاری دهۆک فەرهاد ئەتروشی لەگەڵ بەرپرسی لایەنە سیاسییەکان لە دهۆکدا کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا.

پەیامنێری بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا سەلام باڵایی ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:12 0:00

XS
SM
MD
LG