Accessibility links

خۆپـیشاندانی ناڕەزایی لە بەرامبەر دواکەوتنی موچە کەلاریش دەگرێتەوە


ژماره‌یه‌كى زۆر مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر ڕۆژی پـێنجشەممە له‌ شارى كه‌لارى ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان خۆپـیشاندانێـکیان سـازکرد بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر دواکەوتنی موچەکانیان.

مامۆستایان بڕیاریان داوە بەردەوام بن لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن هەتا ئەو کاتەی حکومەت موچەی ئەو سێ مانگەیان دەداتێ کە هەتا ئێسـتا وەکو دەڵێت بەهۆی قەیرانی دارایـی‌یەوە دوایخستووە.

هەرچەندە خۆپـیشـاندەران حکومەتی یەکەم بە بەرپرسیاری یەکەم دەزانن لە دواکەوتنی موچەکانیان، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر حکومەتی ناوەندی عێراق دەردەبڕن کەوا بۆچی موچەی فەرمانبەرانی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش ڕەوانە دەکات، بەڵام لە هەمان کاتدا بە بیانوی جۆراوجۆر بووەتە مایەی بڕینی موچەی فەرمابنەرانی هەرێمی کوردسـتان.

دڵشاد ئەنوەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە کەلارەوە ڕاپـۆرتێـکی ڤیدیۆیی لەسەر خۆپـیشـاندانەکە ناردووە.

خۆپـیشاندانی ناڕەزایی لە بەرامبەر دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران کەلاریش دەگرێتەوە
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:23 0:00

XS
SM
MD
LG