Accessibility links

خۆپـیشاندەرانێـکی توڕە لە سلێمانی ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر دواکەوتنی موچە دەردەبڕن


خۆپـیشـاندەرانێـکی زۆر کە بریتین لە مامۆسـتایان و فەرمانبەران و هاوڵاتی ئاسایی لە بەردەم هوتێل جوان لە شاری سلێمانی گردبوونەتەوە، کە لەوێ بەرپـرسانی حزبی پـێنج لایەنە سەرەکیـیەکەی هەرێمی کوردسـتانی عێراق لە کۆبوونەوەدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێم.

خۆپیشـاندەران داوا دەکەن موچەی هەرسێ مانگی موچەخۆرانی هەرێم بدرێت کە هەتا ئێسـتا دواخراوە و کاریگەری خراپی کردووەتە سەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی بە گشتی.

دکتۆر میران محەمەد بەڕێوەبەری گشـتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێـکی تایبەت بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت 16 بریندار گەیشتوونەتە نەخۆشخانە و هیچیان بە گولـلە نەبوون و زۆربەیان بە گازی فرمێسک ڕێژ باری تەندروسـتیان تێـکچووبوو.

ژیار محەمەد پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە سلێمانی لە شوێنی خۆپـیشاندانی خەڵکیـیەوە ژمارەیەک وێنە و ڕاپـۆرتێـکی دەنگی ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:18 0:00

خۆپـیشـاندانی ڕۆژی پـێنجشەممەی سلێمانی
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:20 0:00

دکتۆر میران باس لە ئاماری بریندارەکانی خۆپـیشاندانەکەی سلێمانی دەکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:04 0:00

XS
SM
MD
LG