Accessibility links

عەلی حەمە ساڵح: ئایا هەڵوێستی ئەو چوار لایەنەی تر چییە کە 15 وەزیریان لە حکومەتی هەرێمدا هەیە


عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح
عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

ژمارەیەک پەرلەمانتار لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕاگەیاندنێکدا داوای مانگرتن دەکەن لە یەکێک لە هۆڵەکانی پەرلەماندا وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ڕەوشی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستان.

لەو ڕاگەیاندنەدا هاتووە " لە چوارچیوەی هەستکردنمان بە بەرپرسیارییەتی لە، سێ خاڵەدا داواکانمان کە داواکار و پێداویستی گشتی و خەڵکی ناڕازی کوردستانن دەخەیەنە بەردەستتان لە پێناو بەشداریکردنێکی دیکەی مەدەنی لە پاراستنی شکۆی پەرلەمان و سەروەری یاسا و دابینکردنی پێویستییەکانی خەڵکی کوردستان."

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت ئەم دەستپێسخەرییەی کراوە بۆ هەموو پەرلەمانتارانە و بەشداربوونیان یان نەبوونیان لەم مانگرتنەدا پەیوەندی بە خۆیانەوە هەیە و دەشڵیت گرتنە بەری ئەم هەنگاوە لە بێدەسەڵاتیەوە سەرچاوەی نەگرتووە بەڵکو بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو هەوڵانەیە کە بۆ ئیفلیج کردنی پەرلەمان دەدرێن لە پێناو وەرگرتنەوەی هەر سێ ڕۆڵەکەی پەرلەمان (پەسەند کردنی بودجە و چاودێریکردنی حکومەت و یاسا دانان).

بەڕێز حەمە ساڵح دەڵێت هەرێمی کوردستان لە قەیرانێکی ئێجگار قوڵی ئابوریدایە و ڕۆژانە خەڵکی کوردستان کێشەیان هەیە و دێنە سەر شەقامەکان و قەبارەی گەندەڵی گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار و هیچ هەنگاوێکی ڕژد نییە بۆ چارەسەری ئەم ڕەوشە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، عەلی حەمە ساڵح ئاماژەش بەوە دەکات لەم قۆناغەدا کە مامۆستایان هاتوونەتە سەر شەقامەکان و دەروازەکانی قوتابخانەکان داخراون هۆکارەکەی وەک دەڵێت دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گەندەڵییە زۆر و زەوەندەی لە هەرێمدا هەیە و دەشڵیت ئەمە ناچێتە ئەقڵی هیچ کەسێکەوە لەم هەرێمەدا کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 5 ملیۆن کەسە و ڕۆژانە نۆسەد هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنرێت لەگەڵ داهاتە جۆراوجۆرەکانی تریشی بەڵام حکومەتەکەی نەتوانێت موچەی فەرمانبەرانی دابین بکات.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:17 0:00

XS
SM
MD
LG