Accessibility links

پـێشمەرگە لە هەندێك لە گوندەكانى رۆژئاواى كەركوك دەکشێتەوە


هێزى پێشمەرگە لە زۆربەى ئەو گوندانەى رۆژئاواى كەركوك كشایەوە كە رۆژى چوار شەمەى رابردوو هێرشى كردە سەریان و لەبن دەستى داعش دەریهێنان ، لەهەمانكاتدا هێزەكانى پێشمەرگە شارۆچكەى جەلەولا جێدەهێڵن و دەچنە رەبیەكانى دەوروبەرى ناحیەكە.

عەمید هەورامان ئەحمەد جێگرى فەرماندەى هێزەكانى پشتیوانى دووى سەربە وەزارەتى پێشمەرگە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"هێرشەكانى هەفتەى رابردوو بۆ دوور خستنەوەى مەترسى داعش بووە لەسەر سەنگەرەكانى پێشەوە و ، ئەو گوندانەش پێشمەرگە لێیان كشاوەتەوە لەرووى سەربازیەوە بەناوچەى مردوو هەژمارد دەكرێن."

زۆربەى ئەو گوندانەى رۆژئاواى كەركوك كە پێشمەرگە لێیان كشاوەتەوە پێشتر هیچ ماڵێكیان تێدا نەبووە و لەلایەن داعشەوە بۆ هێرشكردنە سەر پێشمەرگە بەكارهێنراون، بۆیە پێشمەرگە رووخاندوونى.

لاى خۆشیەوە لیوا ئیسماعیل سەرحان رێكخەرى پەیوەندیەكانى هێزى پێشمەرگە لەگەڵ سوپاى عێراق لەپارێزگاى دیالە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"پێشمەرگە ناو ناحیەى جەلەولا چۆڵ دەكات و لەرەبیەكانى نێوان جەلەولا و سەعدیە جێگیر دەكرێن، ئەمەش لەچوارچێوەى ئامادەكاریەكاندا بۆ گەرانەوەى ئاوارەكان بۆسەر ماڵ و حاڵیان."

لەمەودوا هێزى پێشمەرگە لە پارێزگاكانى كەركوك و دیالە سەنگەرەكانى توندوڵ دەكات و خۆى بۆ بەرەنگاربوونەوەى سەرماو سۆڵەى وەرزى زستان ئامادە دەكات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:52 0:00

XS
SM
MD
LG