Accessibility links

بورهان ڕەئوف: بەشار ئەلئەسەد کۆتایی خۆی بە کۆتایی جیهان دەبینێت


 بورهان ڕه‌ئوف
بورهان ڕه‌ئوف

سەرۆکی سوریا جەخت دەکاتەوە لەوەی دەستپێکردنی بۆردومانکردنەکانی ڕوسیا زۆر گرنگن بۆ هێنانە ئارای ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

بەشار ئەلئەسەد لە دیمانە تەلەفزیۆنیەکەیدا لەگەڵ کەناڵی (خەبەر) ی ئێرانیدا ئاماژەش بەوە دەکات هاوپەیمانێتی نێوان ڕوسیا و سوریا و ئێران و عێراق دەبێت سەربکەوێت چونکە ئەگەر سەرنەکەوێت وەک سەرۆکی سوریا دەڵێت "هەموو ناوچەکە وێران دەبێت."

بورهان ڕەئوف، نوسەری سیاسی دەڵێت هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیا بۆ مەبەستێکی ترە نەک تەنها لێدانی بنکە و مۆڵگاکانی دەوڵەتی ئیسلامی، بەڵکو وەک دەڵێت لە کاتێکدا ئۆپزسیۆنی سوریا لە پێشڕەویدا بوو و ڕژێمەکەی بەشار ئەلئەسەدیش لە ڕەوشێکی زۆر خراپدا بوو بۆیە ڕوسیا هاتە ناوەوە تا حکومەتی سوریا ڕزگار بکات لەو تەنگژەیەی تیایدایەتی وەک دەڵێت "بەڵگەش بۆردومانکردنی هێزەکانی ئۆپزسیۆنی سوریایە لەلایەن ڕوسیاوە."

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز ڕەئوف ئاماژەش بەوە دەکات لە ئێستادا کە هاوپەیمانێتییەکی بەهێزی نێونەتەوەیی هەیە بەڵام ڕوسیا بەشدار نییە تیایدا، وەک دەڵێت دەکرا لە فۆرمێکدا زیاتر و بەهێزتر ڕوسیا و هاوپەیمانەکانی تری بەشدارییان لەو هاوپەیمانێتیە نێونەتەوەییەدا بکردایە.

بورهان ڕەئوف، سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لەم هاوپەیمانێتیە چوار وڵاتیەدا دەڵێت ئەمە یەکەم جار نییە ئێران بەرامبەر بە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا بوەستێتەوە و دەشڵێت لەوەتای ساڵی1979 وە کۆماری ئیسلامی ئیران هەر وا بووە و ئێستاش پاش ڕێکەوتنەکەشی لەگەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا دەستبەرداری خەونە پاوانخوازییەکانی خۆی نەبووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:45 0:00

XS
SM
MD
LG