Accessibility links

بەرنامەی ئێمە و سیاسەت: هاتنی ڕووسیا بۆ ناو قەیرانی سوریا و شەڕی داعش


ماوەیەکی درێژە گروپە جیاجیاکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و هەروەها خەڵکی سیڤیل لە دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت و پارێزگاکانی حومس و حەما و لازقیە دەبنە ئامانجی فڕۆکە جەنگیـیەکانی سوریا، بەڵام وا ئێسـتا دەبنە ئامانجی فڕۆکە جەنگیـیەکانی ڕووسیایش.

ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ ئەمەریکا کاری لەشکری ڕووسیا شەرمەزاردەکەن بە تایبەت بەریتانیا. تورکیاش لەگەڵ ئەوەی بەم هەنگاوەی ڕووسیا زۆر نیگەرانە، دەشڵێت فڕۆکەیەکی ڕووسیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەزاندووە. وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش دەڵێت ئەمەی ڕووسیا دەیکات ڕەوشی ئاڵۆزی ناوچەکە هێندەی دیکە خراپـتر دەکات.

چاودێران پـێـیانوایە بۆردومانەکانی ڕووسیا بە هەمان شێوەی ئەوانەی حکومەتی سوریا لە دژی سەرهەڵداوان و خەڵکی سیڤیل بوون. بەڵام وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت پەیوەندی لەگەڵ لەشکری ئازادی سوریا دروستدەکەن. هاوکات سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد بە کەناڵێـکی تەلەفیزیۆنی ئێرانی گوت دەبێت ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووسیا لە سوریا سەرکەوتن بەدەسـتبهێنێت. گوتیشی ئەگەربێت و هاوپەیمانێتی ڕووسیا و ئێران و سوریا و عێراق سەرکەوتوو نەبێت، ئەوا تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێران دەبێت.

بۆ شیکردنەوە و لێکدانەوەی ڕەوشەکە، دەخیل شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە بەرنامەی ئێمە و سیاسەت میوانداری ئەم بەڕێزانەی کردووە:
عەبدولسەلام مستەفا، نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) لە ڕووسیا.
جوان یوسف، بەڕێوەبەری کۆمیتەی پەیوەندیـیەکانی مافی مرۆڤ لە ئەوروپا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:39 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG