Accessibility links

سوریا دەڵێت ڕوسیا چەندین مانگە خۆی بۆ ئەم هەڵمەتە ئاسمانییە ئامادە دەکات


.
.

وەزیری دەرەوەی سوریا دەڵێت ‌‌هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیا و هەنگاوە نوێیە لەشکرییەکەی لە سوریادا چەند مانگێکی بۆ ئامادەکاری پێچووە.

وەلید ئەلموعەلیم لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەیادینی بنکە لە بەیروت ڕایگەیاند ڕوسیا لە نزیکەوە هەماهەنگی لەگەڵ لەشکری سوریادا دەکات لە بارەی هێرشە ئاسمانیەکانیەوە.

ڕوسیا لە ڕۆژی چوارشەممە دەستیکرد بە هەڵمەتە ئاسمانییەکەی کە دەڵێت دژ بە داعش و لایەنەکانی سەر بە ئەلقاعیدەیە لە سوریادا، بەڵام وا دیارە لە ژمارەیەک هێرشدا ئەو سەرهەڵداوانەی کردۆتە ئامانج کە ڕۆژئاوا پشتیوانیان لێ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتەکان هێرشەکانی ڕۆژی دووشەممە ڕوسیا زۆربەی بۆ سەر حومس و ئیدلب بووە.

XS
SM
MD
LG