Accessibility links

پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەرانی فەلەستینی و سەربازانی ئیسرائیلی ڕوودەدات


پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەرانی فەلەستینی و سەربازە ئیسرائیلییەکان لە شاری ڕامەڵای کەناری ڕۆژئاوا ڕوویداوە.

ئەم پێکدادانانەی ئێستا دوابەدوای کوشتنی گەنجێکی تەمەن 18 ساڵی فەلەستینی لە شارۆچکەی تولکەرەمی باکوری کەناری ڕۆژئاوا و پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەرە فەلەستینییەکان و سەربازانی ئیسرائیلی بوو.

خۆپیشاندەران لە ڕامەڵا، کە هەندێکیان دەمامکیان کردبوو، بەردیان گرتە هێزەکانی ئاسایش لە نزیک خاڵێکی پشکنینی ئیسرائیلی کە شارەکە بە بەشەکانی تری کەناری ڕۆژئاواوە گرێدەدات. هێزەکانی ئیسرائیلیش بە گازی فرمێسکڕژێن و هەنارۆکی دەنگی وەڵامیان دایەوە.

هاوکات پۆلیسی ئیسرائیل پیاو و ژنێکی فەلەستینیان دەستگیر کرد کە هێرشیان کردبووە سەر چەند ئەفسەرێک لە ئورشەلیم. پۆلیس دەڵێت هەوەها فەلەستینیەکیش دەستگیر کراوە کە دەستی هەبووە کە نائارامیەکانی ئەم دواییانە لەگەڵ ئیسرائیلیەک کە بەردی گرتبووە ماشێنی فەلەستینیەکان.

بە پێچەوانەی دوو ڕۆژی ڕابوردوو، ئورشەلیم و کەناری ڕۆژئاوا ڕۆژی دووشەممە ئارام بوون.

XS
SM
MD
LG