Accessibility links

دکتۆر زمناکۆ خه‌سرۆ: ڕه‌شبینی بریتیه‌ له‌پێشبینیکردنی خراپترینشت له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا بۆ ئاینده‌.


نه‌خۆشیی ڕه‌شبینی یه‌کێکه‌ له‌و نه‌خۆشییه‌ ده‌روونی و سایکۆلۆجیانه‌ی تووشی مرۆڤ ده‌بێت و له‌ڕووی سایکۆلۆجیه‌وه‌ پێناسه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌، وه‌ک پزیشکه‌کان ده‌ڵین ده‌بێته‌ هۆکاریی گۆڕانکاری له‌ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤدا، زۆر جار ووشه‌ی ڕه‌شبین ده‌بیستین بۆ نموونه‌ ئه‌وه‌ ڕه‌شبینیه‌، ئه‌وه‌که‌سه‌ ڕه‌شبینه‌ یان تووشی ڕه‌شبینی بووه‌.

هۆکاره‌کانی ڕه‌شبینی چیه ئایا هه‌موو که‌س تووشی ده‌بێت، یان تایبه‌ته‌ به‌هه‌ندێک شێوه‌ی ژیانی تایبه‌ت، یان چ دۆخێک ده‌بێته‌ مایه‌ی تووشبوون به‌ڕه‌شبینی، کاریگه‌ریه‌ خراپه‌کانی له‌سه‌ر مرۆڤ چۆنه‌، بۆ نموونه له‌سه‌ر ڕه‌وتی ژیانی، ‌ بیرکردنه‌وه‌ی، هه‌ڵسوکه‌وت و ڕه‌فتاری، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ڕه‌شبین ببێته‌ که‌سێکی تووندڕه‌ و زیانی بۆ ژیانی که‌سانی دیکه‌ هه‌بێت، ئایا که‌سێک له‌پڕ به‌هۆی ڕووداوێکه‌وه‌ ده‌بێته‌ ڕه‌شبین یاخوود ماوه‌یه‌کی زۆری ده‌ه‌وێت که‌سێک تووشی بێت.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ووریا کاڵی له‌ده‌نگی ئه‌مریکا بۆ ‌به‌رنامه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا میوانداری دکتۆر زمناکۆ خه‌سرۆ کردوه‌ پزیشکی شاره‌زای نه‌خۆشییه‌ ده‌روونییه‌کان و هه‌روه‌ها خوێندکاری ماسته‌ر له‌نه‌خۆشییه‌کانی زمان و قسه‌کردن له‌ئه‌مریکا.

دکتۆر زمناکۆ ده‌ڵێت ڕه‌شبینی بریتیه‌ له‌پێشبینیکردنی خراپترینشت له‌هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا بۆ ئاینده‌.

ده‌شڵێت تێڕوانینی پزیشکان و زانستی ده‌روونناسی بۆ ڕه‌شبینی وه‌هایه‌ له‌مێشکی مرۆڤدا و له‌ئاکامی بیرکردنه‌وه‌ی ڕووده‌دات، به‌رده‌وامیی ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌ و به‌تێپه‌ڕبوونی کات له‌ناوه‌ندی بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ناوه‌ندی نه‌ستی مرۆڤ.

هه‌روه‌ها دکتۆر زمناکۆ تێڕوانینی که‌سێک بۆخۆی وه‌ک سه‌رنه‌که‌وتوو به‌نموونه‌ دێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێت کاتێک مرۆڤێک به‌وشێوه‌یه‌ له‌خۆی ده‌ڕوانێت، واهه‌ست ده‌کات هه‌مووکه‌س به‌وشێوه‌یه‌ ته‌ماشای ده‌که‌ن.

زانیاری زیاتر له‌به‌رنامه‌ی زانست و ته‌کنه‌لۆجیادا ده‌بیستن.

XS
SM
MD
LG