Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: کامەران عومەر


کامەران عومەر
کامەران عومەر

دەکرێت بگوترێت ڕۆژانە ژمارەیەک گۆرانی تۆمار دەکرێن و دەکرێنە کلیپ و ئەو شتانە و لە کەناڵەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە، بەڵام زۆر کەس دەڵێن پەخش کردنی ئەم گۆرانیانە بەبێ ڕەچاوکردنی حەز و چێژ و هەستی گوێگران و بینەرانیەتی.

هەر بۆیەشە زۆر جار ئەوەمان بەرگوێ دەکەوێت کە دەگوترێت گۆرانی کوردی لە قەیراندایە.

وەک دەگوترێت زۆر جار هونەرمەدانی ڕەسەن دووچاری شۆک دەبن کاتێک گوێیان لە گۆرانییەکی شێواو دەبێت و ئیدی ئاستی بێزارییەکانیان دەگاتە ئەو ڕادەیەی بڵێن لەم پاشاگەردانییەی هونەری گۆرانیدا ئەگەر باشترین و جوانترین گۆرانییش تۆمار بکرێت ئەوا بزر دەبێت.

دەمێک ساڵە ئاشنای دەنگی هونەرمەندی گۆرانیبێژ (کامەران عومەر) م و بەردەوامیش ئەو هەستەم هەبووە ئەم هونەرمەندەمان کاتێک گۆرانی دەچڕێت، ڕۆحیەتی هاتۆتە دەنگ.

کامەران عومەر لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە گەشتێکی پڕ مانا لەم ژانرە هونەریەی موزیکدا دەستپێدەکات و سۆزی دەنگیشی هەمیشە جێی سەرنجی گوێگرانی بووە.

ئەم هونەرمەندەمان بڕوای وایە ژمارەی گۆرانییەکانی کەمتر بن باشترە لەوەی زۆر و بۆر بن و گیانی هونەری گۆرانی وتنی تیادا بزر بن.

ئایا لە پشت هەر گۆرانییەکی (کامەران عومەر) ەوە چیرۆکێک هەیە؟

ئێستا زۆرێک لە هونەرمەندان دان بەوەدا دەنێن گۆرانی کوردی بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا لە قەیراندایە، ئەگەر وایە، هونەرمەندانی ڕەسەن چۆن دەتوانن گۆرانی لەو قەیرانە ڕزگار بکەن؟

ژیان لای (کامەران عومەر) چ مانایەکی هەیە؟ ئایا هەر تەنها بەڕێکردنی ڕۆژەکان و بەسەرکردنەوەی ئەندێشەکانی خەڵکە؟

هونەرمەند (کامەران عومەر) لە بەرنامەی (ژیان لە فەرهەنگدا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:29 0:00

XS
SM
MD
LG