Accessibility links

هێزى پێشمەرگە لە قۆڵى باشورى كەركوک بەدرێژایى 34 كیلۆمەتر خەندەق لێدەدات و لەوە زیاتر پێشڕەوى ناكات ، چەكدارەكانى داعشیش دەیانەوێت ڕێگرى بكەن لە هەڵکەندنی خەندەق لەلایەن پێشمەرگەوە.

لیوا محەمەد قادر فەرماندەى میحوەرى داقوق ى هێزى پێشمەرگە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"پێشمەرگە لە گوندى عوزەیریەى خۆراواى داقوقەوە تا ئاوى رۆخانە خەندەق لێدەدات."

بەپێى وتەى لیوا محەمەد قادر ، چەكدارەكانى داعس لەرێگەى بۆمب بارانكردنى ئەو كەرەستانەى كە پێشمەرگە بۆ هەڵكەندنى خەندەق بەكاریان دەهێنێت دەیەوێت هەڵكەندنى خەندەق شكست پێبهێنێت.

هەڵكەندنى خەندەق لەلایەن پێشمەرگەوە لە قۆڵى قەزاى داقوق ، لەكاتێكدایە رۆژى چوارشەمەى رابردوو لەقۆڵى رۆژئاواى كەركوكەوە پێشمەرگە ژمارەیەك گوندى لە بن دەستى داعش دەرهێنا و ، داعشیش گرتەى ڤیدیۆیى سەربرینى 7 پێشمەرگەى بڵاوكردەوە.

شێخ جەعفەر مستەفا فەرماندەى هێزەكانى 70 ى پێشمەرگە ، پێیوایە داعش لە پێشرەویەكانى پێشمەرگە نیگەرانە و ، دەڵێت"رەنگە گرتەى ڤیدیۆیى سەۆربرینى پێشمەرگەكان كاردانەوە و سیناریۆ بێت."

دواى هێرشەكانى چەند رۆژى رابردووى پێشمەرگە لەقۆڵى رۆژئاواى كەركوك ، داعش لەو رۆژەوە چەند جارێک هێرشى پێچەوانەوەى ئەنجامداوە بەڵام تێكشكاوە


.

XS
SM
MD
LG