Accessibility links

بەشار ئەسەد: پێویستە هەڵمەتی ڕوسیا دژ بە تیرۆرستان سەربکەوێت


سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دەڵێت هەڵمەتی ئاسمانی ڕوسیا دژ بە تیرۆرستان لە وڵاتەکەی دەبێت سەر بکەوێت یان هەمو هەرێمەکە لە ناو دەچێت.

ئەسەد ئەم قسانەی لە میانەی وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی خەیبەری ئێرانی کرد کە بەشێکی لە ڕۆژی یەکشەممە بڵاو کرایەوە. دەشڵێت هەڵمەتەکەی ڕوسیا شیانی سەرکەوتنی هەیە لەبەر ئەوەی ئێران و کۆمەڵگای نێونەتەویش پشتویانی لێ دەکەن ئەگەر ڕۆژئاواش پشتیوانی لێ نەکات. ئەو داوای لەو وڵاتانە کرد کە پشتیوانی لایەنە چەکدارە ئۆپۆزسۆنەکان دەکەن کە پشتیوانی خۆیان ڕابگرن بۆ زیاد کردنی دەرفەتی سەرکەوتنی ئەو هەڵمەتە.

ئەمە یەکەم جارە ئەسەد لێدوان بدات لەو کاتەوەی ڕوسیا دەستی کردووە بە هەڵمەتێکی ئاسمانی دژ بە بنکەی سەرهەڵداوان لە سوریا و دەڵێت ڕێکخراوە تیرۆرستەکان دەکاتە ئامانج. ژمارەیەک لە هێرشەکان کراوەتە سەر ئەو سەرهەڵداوانەی کە ڕۆژئاوا پشتیوانیان لێدەکات.

XS
SM
MD
LG