Accessibility links

بەهۆی دوو تەقینەوە لە عێراق دەیان کەس دەکوژرێن


بەهۆی دوو تەقینەوە لە دوو گەڕەکی شیعەنشینی پایتەختی عێراق بەلایەنی کەم 18 کەس لە ڕۆژی شەممە گیانیان لەدەست دا.

پۆلیس دەڵێت هێرشێکیان لە گەڕەکی کازمییەی بەغدا ڕوویدا لە کاتێکدا هێرشبەرێکی خۆکوژ پشتێنە بۆمبکراوەکەی لە خاڵێکی پشکنین تەقاندەوە. بەلایەنی کەم 11 کەس لەو تەقینەوەیەدا کوژران لە ناویاندا 4 مەدەنیش، لە هەمانکاتدا زیاتر لە 36 کەس بریندار بوون.

تەقینەوەی دوهەم پۆلیس دەلێت لە شەقامێکی قەرەباڵغی ناوچەی ئەلحوڕییەی بەغدا ڕوویدا بەلایەنی کەم 7 کەس کوژران و 25 کەسی تریش بریندار بوون.

کاربەدەستێکی تەندروستی ژمارەی قوربانییەکانی پشتڕاست کردەوە.

XS
SM
MD
LG