Accessibility links

محه‌مه‌د وانی: ئه‌مریکاو ڕوسیا له‌ سوریادا به‌رێکه‌وتن ڕۆڵ ده‌بینن.

  • Wrya Kalle

محه‌مه‌د وانی

محه‌مه‌د وانی

روسیا یه‌کێکه‌ له‌ووڵاته‌ زلهێزه‌کانی جیهان و پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د له‌سوریا ده‌کات، تا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر هیچ چالاکیه‌کی سه‌ربازی دژ به‌تیرۆرستانی داعش به‌ئاشکار نه‌بوه‌، به‌ڵام له‌ئێستاد بڕیاریداوه‌ ڕاسته‌وخۆ چالاکی سه‌ربازی ئه‌نجامدات، ئایا هۆکاری ئه‌م بڕیاره‌ی ڕوسیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌که‌، بوونی دوو زلهێزی گه‌وره‌ی جیهان له‌ناوچه‌که‌ وه‌ک ئه‌مریکاو ڕوسیا و بوونی ڕوانگه‌ی جیاوازیان له‌سه‌ر پرسه‌کان ئایا ئه‌بێته‌ هۆی پێکدادانیان؟

پێشتر ئێران له‌سوریادا شه‌ڕی دژ به‌چه‌کداره‌کان ده‌کرد و به‌رده‌وامیشه‌‌ به‌ڵام نه‌یتوانی کۆتایی‌یان پێ بێنیت ، هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکاش به‌هێرشی فڕۆکه‌وانی دژ به‌داعش ده‌چه‌نگن به‌ڵام ئه‌و تیرۆرستانه‌ بوونی هێزیان هه‌رماوه‌، ئایا روسیا ئه‌توانێت له‌ناویان به‌رێت.

دۆخی کورد له‌نێوان ئه‌م دوو هێزه‌دا له‌چئاستێکدایه‌، ئایا خۆی یه‌کلا کردوه‌ته‌وه‌ یاخوود ئه‌بێت چیبکات؟

له‌مباریه‌وه‌ ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د وانی نوسه‌رو شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردوه‌.

وانی ده‌ڵێت کێشه‌ی سوریا جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ کێشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی وه‌ک ئه‌وه‌ی تونس و میسرو لیبیا به‌هۆی پێگه‌ ستراتیجیه‌که‌ی و نزیکیی سوریا له‌ئیسرائیله‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ڕوی جیهانیه‌وه‌ گرنگی پێدراوه‌.

ده‌شلێت بۆ زیاتر له‌چوار ساڵه‌ کێشه‌ی سوریا هه‌یه‌ به‌ڵام به‌رێوبه‌رایه‌تی ئۆباما نه‌یتوانی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه‌، هه‌موو جیهانیش ده‌زانێت ڕوسیا له‌ڕێگای بنکه‌ سه‌ربازیه‌که‌ی له‌ لازقیه‌ هاوکاری سه‌ربازی سوریا ده‌کات و له‌ئێستاشدا چه‌ک و که‌لوپه‌لی سه‌ربازی زۆری بردۆته‌ ئه‌و وڵاته‌ و به‌رژه‌وه‌ندی له‌وێ هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ دولایه‌نی ئه‌مریکاو ڕوسیا ڕێکه‌وتوون و پێکدادان له‌نێوانیاندا نابێت و ناوچه‌که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای سوونی وشیعی دابه‌شده‌بێت.

ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د وانی نووسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی کردوه‌.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG