Accessibility links

ڕێبوار ڕەشید: هەر ئێستا یەکێتییەکی نەتەوەیی لەناو خەڵکی کورددا هەیە


ڕێبوار ڕەشید
ڕێبوار ڕەشید

لە پازدەیەمین کۆنفرانسی خۆیدا کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بێجگە لەوەی دەستەیەکی 25 ئەندامی نوێی هەڵبژاردووە، دوو هاوسەرۆکیشی هەڵبژاردووە بۆ (کەنەکە).

نیلۆفەر کۆچ و هەروەها ڕێبوار رەشید بۆ ئەم خولەی کەنەکە هاوسەرۆکن.

لە هەمان کۆنفرانسدا کۆمیتەیەکی 25 ئەندامی هەڵبژێردراوە وەک ئەنجومەنی گشتی کەنەکە.

ڕێبوار ڕەشید دەڵێت هەر وەک پێشوو کەنەکە دەتوانێت ئامێزێکی دیموکراسیانە و کوردستانیانە بۆ هەموو ئەو لایەنانە بکاتەوە کە تا ئێستا پێیان وایە جێیان نابێتەوە و دەشڵێت کەنەکە ئامێزێکی تەواو ئاوەڵای هەیە بۆ هەموو ئەوانەی دەزانن یەکێتی نەتەوەیی کوردستان چەند گرنگە و بەشدارییان لە کەنەکەدا گرنگە.

هاوسەرۆکی کەنەکە ئاماژەش بەوە دەکات ئەم ڕێکخراوە دەتوانێت ڕۆڵی خۆی لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی لە کوردستاندا و دەرەوەییش لە ئەوروپادا ببینێت وەک دەڵێت کاری سیاسی و کاری یەکێتی نەتەوەیی ئەوەیە بشتوانرێت ڕەخنە لێکگرتن هەبێت لە پێناو پێشخستنی دیموکراسی پێشکەوتنخوازی، بەشداریکردن لە کەنەکە، دۆسێی سیکیولاریزم و دەشڵێت بەڵی لەسەر ئاستی دەرەوەییش کەنەکە دەتوانێت نوێنەرایەتییەکی زۆر بەهێز بکات.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ ڕێبوار ڕەشید هاوسەرۆکی کەنەکە کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:01 0:00

XS
SM
MD
LG