Accessibility links

سەرۆک ئۆباما ڕەخنە لە ڕوسیا دەگرێت


سەرۆک باراک ئۆباما زۆر بە توندی کرداری لەشکری ڕوسیا لە سوریا وەکو بەرگری کردن لە خۆ ڕەت دەکاتەوە و ئەو بیرۆکەیەش بەدوور دەزانێت کە مۆسکۆ پێگەی بەهێز دەکات لە ناوچەکەدا. هەوەها پەیمانی دا نەهێڵێت کێشەکە ببێت بە شەڕی بە وەکالەتی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا.

ڕۆژی هەینی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی سەرۆک ئۆباما بەڵێنی دا لە سەر ستراتیژیەتی خۆی بمێنێت ئەویش پشتیوانی کردنە لە ئۆپۆزسیۆنی میانەڕەوی سوریا، بەڵام خۆی لە وەڵامی ئەو پرسیارە بە دوور گرت کە ئایە ئەمەریکا پشتیوانیان لێ دەکات ئەگەر بکەونە ژێر هێرشی ڕوسیا.

دەستێوەردانی ڕوسیا لە شەڕی ناوخۆی سوریادا پاش ساڵێکی هێرشی ئاسمانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی، مەترسییەکانی ڕووبەڕووبوونەوە بەسەر سوریادا زیاد دەکات.

XS
SM
MD
LG