Accessibility links

بەهرۆز جەعفەر: چونە ناوەوەی ڕوسیا بۆ سوریا بە پرس و ڕاوێژکردنە لەگەڵ ئێراندا

  • Balen Salih

 به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

عێراق بە فەرمی ڕایگەیاند دەستی کردووە بە ئاڵوگۆڕی زانیارییە ئاسایشیەکان لەگەڵ ڕوسیا و ئێران و هەروەها سوریاشدا وەک یارمەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پێشڕەویەکانی ڕێکخراوی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی.

لەو ڕاگەیاندنەدا هاتووە هەر چوار وڵات یارمەتی یەکتر دەدەن لە کۆکردنەوە و ڕێکخستنی زانیاریەکان سەبارەت بە دەوڵەتی ئیسلامی.

لە ئێستاشدا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا دەستیان کردووە بە بۆردومان کردنی بنکەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریادا.

بەهرۆز جەعفەر، شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت ئەم بەشدارییەی ڕوسیا لە سوریادا کوتوپڕ بووە کاتێک لە رووی لەشکرییەوە هێزی ئاسمانی خۆی بەکاردەهێنێت و دەشڵێت بەشداریکردنێکە لەسەر بنچینەی لاوازبوونی ئۆپزسیۆنی سوریایە بۆ بە گژدا چوونەوەی ڕژێمی سوریا، هەرچەندە سەرۆکی ڕوسیا ئاماژەی بەوە کردووە کە بە ڕەزامەندی پەنتاگۆن بەشدارییان لە شەڕی دژی توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامیدا کردووە بەڵام سەرۆکی ئەمریکا بە توندی ئەمەی ڕەت کردۆتەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز جەعفەر ئاماژەش بەوە دەکات دەشێت ئەم هەنگاوەی مۆسکۆ کاریگەری نەرێنی هەبێت بەسەر ڕەوشی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕوسیادا و وەک دەڵێت ئەگەر پێشتر هەوڵەکان بۆ کاریگەری و پاوانخوازی ئابووری بوون لە ناوچەکەدا بەڵام لە ئێستادا شییانەکان بۆ جێگیرکردنی سەربازگەی لەشکری و ئێستاش ڕوسیا دەیەوێت بنکە و بارگای سەربازی خۆی لە ناوچەکەدا دابنێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG