Accessibility links

فازڵ میرانی: هەموو لایەنەكان خەڵكیان بێتاقەتكردووە بەڵام خەڵكی ئێمە خۆڕاگرن


فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمیانی وتوێژێكی تایبەتدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا،باس لەناوهێنانی بژاردەكانی چوار لایەنەكە بە(سەیر) دەكات لەلایەن نێچیرڤان بارزانیەوە و دەڵێت،كاك نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە و كەسێكی گرنگە لەناو حیزبدا شیكردنەوەی وشەی سەیر مانای ئەوەنیە بژاردەكان ڕەفزكرابێت یاخود قبوڵ كرابێت.

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕونی دەكاتەوە شتی سەیر لە بژاردەی چوار لایەنەكەدا هەیە" دەشڵێت:بە بۆچونی من كاك نێچیرڤان مەبەستی بووە یبژاردەكان شتی سەیری تێدایە نەك خودی بژاردەكان سەیرن"

فازڵ میرانی دەشڵێت"من ناتوانم بڵێم ئەم بۆچونە ڕای فەرمی پارتی نیە چونكە وەك وتم كاك نێچیرڤان جێگری سەرۆكی پارتیە و كەسی دووەمە لەحیزبدا بەبێگومان وەفدی ئێمە بە شیكردنەوەی ئەم لێدوانەی كاك نێچیرڤان دەچێتەوە ناو كۆبونەوەی داهاتووی پێنج قۆڵی لە شەشی مانگدا" "

میرانی ئەوەش دەخاتەڕوو: هیچ كام لەو بژاردانە بە ڕەهایی قبوڵ ناكەین بەڵكو دەمانەوێت لەگەڵ لایەنەكانی تر پێكەوە لێكی بدەین"

پێشتر هەریەك لە محەمەد تۆفیق ڕەحیم بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان،ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی شاندی دانوستانكاری یەكگرتووی ئیسلامی لەكۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان هەروەها ڕێبوار حەمەد بەدەنگی ئەمریكایان ڕاگەیاند:ئەگەر ئەم وتانەی نێچیرڤان بارزانی ڕای فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان بێت ئەوا كۆتایی بەگفتوگۆكان دەهێنین"

فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت"ئێمە حەزدەكەین ئەو لایەنانە ئەوەمان پێبڵێن بەدیلی كۆتایی پێهێنان بەكۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان چیە؟،بەڵام بە بۆچونی من كۆتایهێنان وەك ڕاكردنە لەمەیدان،هەروەك چۆن تۆمەتبارێك لە لێكۆڵینەوە ڕابكات"

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبسەر بەردەوامی كۆبونەوە پێنج قۆڵیەكان ئەوەش ناشارێتەوە كە هەموو لایەنەكان خەڵكیان بێتاقەت كردووە و دەڵێت"هەریەك لەئێمە خەڵكمان بێتاقەت كردووە،بەڵام خەڵكی ئێمە خەڵكێكی خۆڕاگرن هەم لەئێمەی قبوڵ دەكەن وە هەم شەڕی داعشیش دەكەن"

لە یەكەم لێدوانی پارتی دیموكراتی كوردستانلەسەر ئاستی باڵا دوای پێشكەشكردنی ئەو بژاردانە لەلایەن چوار لایەنەكەوە ئەمڕۆیەكشەممە 27-9-2015 نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەدوای بەشداری كردنی لە ڕێوڕەسمی گواستنەوەی كەنیسەی ڕۆژهەڵات لە ئەمریكاوە بۆ هەولێر لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسان لەبارەی ڕای پارتی لەسەر دوو بژاردەی چوار لایەنەكە وتی"بژاردەی لایەنەكان سەبارەت بەهەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم سەیرن و دەبوو پێچەوانە بووایە.".

دەقی وتووێژەكەی ژیار محەمەد/ پەیامنێری سلێمانی دەنگی ئەمریكا لەگەڵ فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:27 0:00

XS
SM
MD
LG