Accessibility links

هیۆمان رایتس: پێویستە عیسا بارزانی بە زووترین كات ئازاد بكرێت


چەند رۆژێك لەمەوبەر عیسا بارزانی لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوەو تائێستا دەستبەسەرە، ناوبراو خەڵكی ناوچەی بارزانەو دوو ساڵه‌ خانه‌نشینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌.

سۆران عومەر سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستانیش بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند؛ خانەوادەی عیسا بارزانی بۆ جاری دووەمە لە زیندان سەردانی دەكەن. ئەو تومەتەی كە ئاراستەیكراوە تەنها بابەتێكی سیاسیە كە سەر بە یەكێتی نشتیمانی كوردستانە، ماوەی حەوت ساڵە لە پێشمەرگایەتی دەركراوە و دوو ساڵە یەكێتی نشتیمانی خانەنشینی بۆ بڕیوەتەوە، سزایەكی سیاسیە بە تۆمەتێكی نادیار تا ئێستا، زانیاری ئەوەم هەیە كە عیسا بارزانی بردوویانەتە بەردەم دادوەر بەڵام هیچ شتێكی ئاڕاستەنەكراوە كە شایەنی گرتن بێت، بەم جۆرە بووە، گرتنەكەشی نا یاساییە و ئەمانە گرتنی سیاسین پەیوەندی بە ئنتیمای سیاسی كەسەكەوە هەیە و تا ئێستا بەداخەوە ئەمجۆرە گرتنەش لە هەرێمی كوردستاندا درێژەی هەیە.

لای خویەوە عیسمەت ئەرگۆشی بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند هیچ ئەسل و ئەساسێكی نیە كە عیسا بارزانی لە سەر ئنتیمای سیاسی دەستگیركرا بێت، واتا لە سەر یەكێتی بوونی، بەڵكو لە رێگای یاسا و دادگاوە بووە و كەیسی ناوبراویش لە دادگایە، وەكو بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بۆ دەكات تەنها ئەوەندەتان پێ رادەگەیەنم كە عیسا بارزانی لە سەر تومەتی جاسوسی دەستگیركراوە و مادەی یاسایی خوی هەیە و كەیسەكەشی ئێستا لە بەردەست نیە چونكە کاتی پشووە و لە دەوام نیم.

لای خویەوە هیۆمان رایتس ووچ ڕایگەیاند پێویستە عیسا بارزانی بە زووترین كات ئازاد بكرێت كە تا ئێستا دەست بە سەرە.

XS
SM
MD
LG