Accessibility links

سەروکی کەتەلۆنیا راپێچی دادگا دەکرێت


People wave pro-independence Catalan flags,
People wave pro-independence Catalan flags,

دادگاە لە رۆژی سێشەممە داوای سەرۆکی کەتەلۆنیای کرد بۆ لێپرسینەوە لەبارەی گوایە تاوانی بە نا ئاسایی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2014 بۆ سەربەخۆیی و جیابونەوە لە ئیسپانیا و بەمە فیشارێکی زۆرتر لەسەر جیاخوازەکان درووست دەکات پاش کۆنترۆلکردنی پەرلەمانی خۆجەییان.

Artur Mas president of Catalonia
Artur Mas president of Catalonia

هەر دوو رۆژ پاش ئەوەی ئەرتور ماس سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی هەرێمیدا بۆ سەربەخۆیی راگەیاند، دادگای باڵای کەتەلۆنیا لە 15 ئۆکتۆبر بۆ لێپرسینەوە داوای کردووە و پێداچوونەوە لە شیانی سزادانی بە هۆێ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە 9 ئۆتۆبری ساڵی 2014 بە پێچەوانەی فەرمانی دادگاە.

ئەو هەنگاوە لە لایەن دادگای باڵای کەتەلۆنیاوە لە کاتێکدا دێت پێیداگری لە نێوان ئەرتور ماس و حکومەتی ئیسپانیادا قوولتر بوەتەوە پاش سەرکەوتنی ئارتور و هاوکارانی لەو هەڵبژاردنە هەرێمیەدا.

پابەند بەو دەرئەنجامە جیاخوازەکانی کەتەلۆنیا بەڵێنیان داوە لە ساڵی 2017 سەربەخۆییان رابگەینن، بەڵام مەدرید سۆزی داوە لە پاراستنی یەکێتی ئیسپانیا.

XS
SM
MD
LG