سەرۆکی ئێرانی حەسەن رۆحانی لە رۆژی دووشەممە ووتی ئەو رێکەوتننامە ناوکیە کە لە نێوان 6 وڵاتە دەسەڵاتدارەکان و ئێراندا مۆر کراوە دەبێت ئاماژە بە قۆناغێکی نوێ بکات وە یارمەتی دان بۆ ئاشتی و پایەداری لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.
رۆحانی کە لە کۆبۆنەوەی ساڵانەی رێبەرانی جیهان لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا دووا ووتی سەودا ناوکیەکە دوواترین ئامانج نییە، بەڵکۆ گەشەپێدانێکە کە دەکری و دەبێت ببێتە بناغەیەک بۆ دەسکەوتێکی زۆرتر.
رۆحانی ووتی سەودای ناوکی کە نموونەیەکی هەرە درەۆشاوە لە سەرکەوتن بەسەر شەردا بوە هۆێ لادانی هەوری شەر فرۆشتن و شیانی تارمایی شەرێکی تر و گرژیەکی بەرفراوان لە رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە.
سەوداکە دەکرێ و دەبێت بۆ قۆناغیکی نوێ و دەرئەنجامێکی پۆزەتیڤانە لەبارەی سازدانی ئاشتی و پایەداریەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا سەرکێشی بکات.