Accessibility links

دکتۆر بەختیار شاویس: روسیا دەیەوێت دەستێکی زۆرتری لە کێشەکانی ناوچەکەدا هەبێت


Dr. Bakhtiyar Shaways
Dr. Bakhtiyar Shaways

بە پێی میدیاکان روسیا، ئێران، عێراق، و سوریا رێکەوتوون لەسەر درووستکردنی ناوەندیەکی زانیاری هاوبەش لە بەغدا بۆ هاوئاهەنگ کردن لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی داعش. بۆ لەم کاتەدا ئەم جۆرە ناوەندیە دێتە درووستکردن لە کاتێکدا ئەو شەرە چەندین ساڵە لە ئارادایە؟

Putin
Putin

دکتۆر بەختیار شاویس ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەڤپەڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" من لەو بروایەدام ئەم مەسەلەیە زۆرتر پەیوەندی بە گۆڕانی هاوکێشەی سەربازی و سیاسی لە ناوچەکەدا هەیە بە تاێبەتی لە دووای ئەوەی داعش لە ماوەی رابوردوودا بە شێوەیەکی چاوەروان نەکراوو توانی کۆنترۆڵی بەشێکی زۆر لە خاکی سوریا و عێراق بکات و مەترسی بۆ عێراق دروست بکات. دکتۆر بەختیار هەر هەر وەها دەلێت ئێستا روسیا پاش رێکەوتننامەی ناوکی لە نێوان وڵاتە یەکگرتووەکان و ئێران ترسی ئەوەی لێ نیشتووە کە جۆرێک لە پەیوەندیەکانی ئەو دوو زلهێزە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کاریگەری راستەوخۆ درووست بکات لەسەر بەرژەوەندیەکانی روسیا و رەنگە بە دێوێکدا پەیوەندی بەوەوە هەبێت روسیەکان دەیانەوەی دەستێکی زۆرتیان لە کێشەکانی ئەم ناوچەیەدا هەبێت وە هەر وەها پەیوەندیەکانی پێشووی روسیا و سوریا لەگەڵ ئێران و کاریگەری راستەوخۆێ ئێران لە عێراق لە هۆیە سەرەکیەکانی ئەم هاو ئاهەنگیەدایە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:33 0:00

XS
SM
MD
LG