Accessibility links

ئەدهەم بارزانی: لە هەرێمی کوردستان حیزب بۆتە پەرستگا و ئەندامەکانیش بە کۆیلە

  • Balen Salih

ئەدهەم بارزانی

ئەدهەم بارزانی

ئەدهەم بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک پرسیار لە بارەی پێکهێنانی بزاڤێکی سیاسی دەکات وەک هەنگاوێک بۆ گەڕانەوە بۆ کارکردن لە بواری سیاسیدا لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

ئەدهەم بارزانی کە پێشتر سەرۆکی حیزبوڵای شۆڕشگێڕی کورد بوو دەڵێت لە ساڵی 2003 دا لەسەر داوای هەندێک لە سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش لە ناو پارتی دیموکراتی کوردستاندا حیزبوڵای هەڵوەشاندۆتەوە و پێشتریش نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاندووە لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەک دەڵێت "ئێستاش مافی خۆمە گەر بە بزاڤێکی نوێی سیاسی بگەڕێمەوە گۆڕەپانی خەبات."

بەڕێز بارزانی دەڵێت ئەم ڕەوشەی ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا هەیە ڕەوشێکی زۆر ناهەموارە و پێویستە کار بۆ چاکردنی بکرێت و خەڵک بە شێوەیەکی بێ ئەندازە بێزارن و ناڕازین و دەشڵێت هەموو لایەنە سیاسییەکانیش دان دەنێن بە هەبوونی گەندەڵیدا.

ئەدهەم بارزانی ئاماژەش بەوە دەکات کە شانازی دەکات بەو پێگە گەورە جەماوەرییەی هەیەتی لەناو خەڵکدا و ئەمەش وەک پشتیوانییەک ناودێری دەکات و دەشڵێت هەرگیز باوەڕی بە حیزبێک نییە کە لەناو پڕۆگرامێکی داخراودا سنوردار بکات و وەک دەڵێت تەنانەت ئازادی لە چوارچیوەی پەیڕەوی حیزبەکاندا لە مرۆڤ سەندراوەتەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، ئەدهەم بارزانی دەڵێت هیوادارە ڕاگەیاندن یان دەستپێکردنی بزاڤە سیاسیە نوێیەکەی نەبێتە مایەی دروستکردنی کێشە بۆی و هەروەهاش نەبێتە مایەی دژایەتی یەکتر و دەشڵێت ئەم بزاڤە نوێیەی بە شیواز و مۆدێلێکی تر دەبێت جیاواز لە حیزبوڵای شۆڕشگێڕی کورد.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG