Accessibility links

"تەمەنی من
لەسەری ئەوسەرەوە پایزە

لەوەتەی بیرم دێ دەوەرین"

ئەمە یەکێکە لە وێنە شیعریەکانی (شێخە ڕەسوڵ) تیایدا پێداچوونەوەیەک دەکات بە بیرەوەریەکانیدا و هەڵوەرینی ڕۆژەکانی تەمەنی دەخاتە بەردەممان و لێمان دەپرسێت بۆ؟

زۆر جار دەگوترێت شاعیرە گەنجەکانمان هەر بە دوای کۆپی کردن و لاسایی کردنەوەی ئەزموونی ترن و هێندەی ئەوە خۆیان بە ڕۆچوونەوە ناو خودی شیعرەوە سەرقاڵ ناکەن، هەر بۆیەشە کەم دەخوێندرێنەوە.

ئەم جۆرە ڕاو ڕوانینانە لە دەمێکدایە کە شاعیرانی گەنج نەخراونەتە بەردەم پرسیارە ڕژدەکانەوە تا بزانرێت ئایا خۆیانن یان نا؟

ئەڵبەتە شیعر ئەرکێکی دیاریکراو یان سنوردار و جێگیری نییە و بە هەمان شیوەش وەک دەگوترێت ناشکرێت لە بۆتەی جیهانبینییەکدا ببەسترێتەوە چونکە گەر وەهابێت ئەوە یانی پەڕوباڵ کردنی شیعر و ئەوەش کە شیعرێک بە نەمری دەهێڵێتەوە لای خوێنەری، ئەو پرسیارانەن کە بە دوای خۆیدا و پاش قاڵ بوونەوە لە ناوەڕۆکی شیعرەکەدا لە هزردا دروست دەبن.

هەربۆیە زۆرێک لە شاعیرەکان کۆکن لەسەر ئەوەی نوسین هەر تەنها جوانکاری کردنی بێزاریەکان و ڕەتکردنەوەکان نییە، هێندەی ئەوەی ڕەش و سپی و ئاگر و ئاو و ئاسمان و زەوی و هتد لە دێڕەکاندا کۆدەکاتەوە.

شێخە ڕەسوڵ

شێخە ڕەسوڵ

ئایا شاعیرە گەنجەکانمان دەخوازن ببنە خاوەن دەنگ و ڕەنگی خۆیان وەک تایبەتمەندێتی؟

ئایا ڕەوایە لە جیهانی شیعردا شەڕی کۆن و نوێ بکرێت؟

"چ مانگەشەوێکی گرینۆکە

ئاسمان
تک تک دەڕژێتە سەر گەڵای وەریو"

ئایا هەر بێتاقەتی و بێزارییە (شێخە ڕەسوڵ) دەکات بە شاعیر؟

ئەو کاتەی باس دێتە سەر دەق دەسبەجێ باس لە ئیستاتیکا و ناوەڕۆک دەکرێت بەڵام لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا دەشێت زمان بکرێتە قوربانی بۆ ئەو دوو ڕەگەزەی تر؟

لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسێکی تایبەت بنێرم بۆ ڕۆژنامەوان (سامان عومەر) کە نزیکەی مانگ و نیوێک لەمەوبەر پێشنیازی میوانداریکردنی (شێخە ڕەسوڵ) ی شاعیری بۆ کردم. ئیتر منیش کەوتمە خوێندنەوەی شێخەی شاعیر و زۆر بە ڕاشکاوانە دەیڵێم بەڕاستی سەرسامی کردم.

(شێخە ڕەسوڵ) شاعیر لە بەرنامەی (ژیان لە فەرهەنگدا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

XS
SM
MD
LG