Accessibility links

پارتی دیموكراتی كوردستان هۆكاری بەشداری نەكردنی لە كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان ئاشكرا دەكات


ئەحمەد کانی
ئەحمەد کانی

بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت هۆكاری بەشداری نەكردنی پارتی لە كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە پارتی بانگهێشت نەكراوە بۆ كۆنگرەكە.

ئەحمەد كانی ڕەخنە لە ئامادەكارانی كۆنگرەكە دەگرێت و دەڵێت "دەبووایە هەموو لایەنە كوردستانیەكان لەو كۆنگرەیەدا بەشداری بكەن."

بەڕێز کانی ئاماژەش بەوە دەکات هۆكاری بانگهێشت نەكردنەكەیان نازانن چیە؟ دەشڵێت ئەگەر هۆكارەکە لەبیرچوون بێت ئەوا شتێكی باش نیە، خۆ ئەگەر بەمەبەست بووبێت ئەوە شتێكی زۆر خراپە چونكە وەک دەڵێت پارتی دیموكراتی كوردستان قورسایی خۆی هەیە لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەكەی كوردستان و پارتی پێگەیەكی گرنگی هەیە و دەبێتە هۆی پتەوكردنی نێو ماڵی كورد

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ ژیار موحەمەد پەیامنێری دەنگی ئەمریکا، ئەحمەد كانی بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانیەكانی پارتی دیموکراتی كوردستان باس لەوەش دەکات لەسەر ئاستی هەرچوار پارچەی كوردستان حیزبێك هەیە دەیەوێت خۆی بسەپێنێت یان ئەجێنداكەی تاك لایەنانە بسەپێنێت كە وەک جەخت دەکاتەوە ئەمە نەك بەتەنها لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بەڵكو لەلایەن زۆربەی لایەنە سیاسیەكانی كە خاوەن مێژوون ئەم خۆسەپاندنە ڕەتدەكەنەوە.

لە ڕۆژی25 ی ئەم مانگی نۆیە، کۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) لە برۆكسل، پایتەختی بەلژیكا پازدەیەمین کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی دەستپێکرد و ئەمڕۆش هەینی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:37 0:00

XS
SM
MD
LG