ئه‌مریکا نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی عێراق بۆته ڕێگایه‌ک بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌کی ڕوسیا به‌ره‌و سوریا، ئایا ئه‌مه هاوپه‌یمانێتیه‌کی نوێیه له‌نیوان ڕوسیا و عێراقدا له‌کاتێکدا عێراق هاوپه‌یمانێتی ستراتیجی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا هه‌یه و دژ به‌تیرۆرستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی شانبه‌شانی ئه‌مریکا ده‌جه‌نگێت.
به‌م هه‌نگاوه پێگه‌ی عێراق له‌ناوچه‌کدا گۆڕانکاری به‌سه‌ردادێت و به‌هێزیی عێراق نیشانده‌دات؟، له‌لایه‌کی‌دیکه‌وه ئه‌م هاریکاریه چۆن به‌سه‌ر عێراقدا ئه‌شکێته‌وه؟
پێشبینی ده‌کرێت ئه‌م هاریکاریه بچێته ئاستێکی به‌رزتر و روسیا هاریکاری عێراق بێت له‌شه‌ری دژ به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌ناوچه‌که و له‌ناوچوونی داعشی به‌دوادا بێت؟
ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه له‌گه‌ڵ نووسه‌ر له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج.
به‌ڕێز له‌تیف ده‌ڵێت عێراق و سوریا له‌به‌رده‌م قه‌یران و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کدان به‌خۆیان جاره‌سه‌ر ناکرێت، به‌وشێوازه‌ش له‌ئیستادا ئه‌مریکا ڕقه‌به‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کات کۆتای نایه‌ت.
ده‌شڵێت ئه‌وی له‌ئێستادا به‌ڕاستی شه‌ڕی داعش ده‌کات کورده و به‌لانیکه‌م بۆ پاراستنی خۆی ده‌یکات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فرۆکه له‌داعش ئه‌دات به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌هێزبوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت روسیا ئیستا هاوکاریه‌که‌ی زۆر ڕژتره و هه‌ست به‌گه‌وروبوونی مه‌ترسیه‌که ده‌کات، پێشتر چاودێری ئه‌کرد و هاوکاریه‌کانی وه‌ک پێویست نه‌بوه.
ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر له‌تیف فاتیح فه‌رج کردوه
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی وتوێژه‌که‌دایه.