Accessibility links

پاپا فرانسس سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا لە فلادیلفیا بە کۆتایی دێنێت


پاپا فرانسس ئەمڕۆ شەممە دووا بەشی گەشتەکەی بۆ ئەمەریکا لە فلادیلفیا کۆتایی پێهێنا.

لە کڵێسای گەورەی سانپیتەرس و پۆل پاپا فرانسس نوێژێکی گشتی بەڕێوەبرد.

پاپا فرانسس لە نیویۆرکەوە گەیشتە فلادیلفیا کە لە ڕۆژی هەینی لەوێ لە کۆبونەوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا داوای لە ڕێبەرانی جیهان کرد کە ڕووبەڕووی گۆڕانی کەشو هەواو و هەژاری ببنەوە، وە هەروەها پەنابەران بپارێزن.

ڕۆژی یەکشەممە پاپا فرانسس دووا ڕێوڕەسم لە ئەمەریکا ئەنجام دەدات تایبەت بە خێزانەکان. چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی دوو ملیۆن کەس بەشداری بکەن.

XS
SM
MD
LG