Accessibility links

دادگاكانى دیالە ژمارەیەک گومانبار ئازاد دەکەن


جێگرى یەكەمى پارێزگارى دیالە ، ئاشكرایكرد ژمارەیەكى زۆر "تیرۆریست" كەتۆمەتبارن بە كوشتن و رفاندن لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركراون ، بەڵام دادگاكانى دیالە بەهەر هۆیەكەوە بێت ژمارەیەكى زۆرى لێ‌ ئازاد كردوون.

كەریم عەلى ئاغا ، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"لەسەر ئازاد كردنى تۆمەتبارانى تیرۆر قسەمان لەگەڵ دادگاكان كردووە، بەڵام بەداخەوە دادگاكان بەردەوامن لە ئازاد كردنى تیرۆریستان."

جێگرى پارێزگارى دیالە، ئاماژەى بەوەش كرد هێزە ئەمنیەكان ترسیان لە شكاندنى دەرگاى ئەو زیندانانە هەیە كە تیرۆرستانیان تێدایە ، بۆیە رێوشوێنى ئەمنى توندیان گرتووەتە بەر.

بەپێى وتەى كەریم عەلى ئاغا ، گروپە چەكدارە شیعەكانیش كە ژمارەیان 12 گروپ دەبێت هۆكارى تێكچوونى بارودۆخى ئەمنى پارێزگاكەن و ، خەڵكانێك لە ژێر چەترى ئەو گروپانەدا كارى كوشتن و رفاندن دەكەن.

بارودۆخى ئەمنى پارێزگاى دیالە لەئێستادا لەو پەرِى ئاڵۆزیدایە ، بەو پێیەى گروپە چەكدارە شیعە و سونەكان بەردەوام لە كوشتن و رفاندنى دانیشتوانى پارێزگاكە و ، دانیشتوانەكەشى بەدەست گەندەڵى و خراپى دۆخى ئابوریەوە دەناڵێنن.

دەقی ڕاپۆرتەکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:05 0:00

XS
SM
MD
LG