Accessibility links

وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و ئێران کۆدەبنەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جان کیری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواز زەریف لە نیویۆرک کۆدەبێتەوە بۆ تاووتوێکردنی جێجەجێکردنی ڕێککەوتنی ناوکی ئێران.

ئەم وتووێژانە لە کاتێکدایە کە مانگێک کەمتر ماوە بۆ 18 ی مانگی 10 کاتێکد ئێران پێویستە دەستبکات بە پابەند بوون بە بەندەکانی ڕێککەوتنەکەوە.

پێویستە ئێران عەمباری یۆرانیۆمی کەم بکاتەوە، هەزاران سەنتەرفویج نەهێڵێت و گۆڕانکاری بکات لە دەزگا ناوکییەکانیدا بۆ ئەوەی پابەند بێت بە ڕێککەوتنەکەوە.

ئێران هیوادارە سزا ئابورییەکان لەسەری هەڵبگیرێت کاتێک ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێونەتوەیی پابەند بوونی ئیران بە ڕێککەوتنەکەوە پشتڕاست بکەنەوە.

چاوەڕوان دەکرێت لە میانەی وتووێژەکەی نێوان کیری و زەریفدا باس لە قەیرانی سوریاش بکرێت.

XS
SM
MD
LG