Accessibility links

پاش ڕووداوی حاجییەکان عەرەبستانی سعودیە ڕووبەڕووی گرفت دەبێتەوە


لە کاتێکدا ڕێوڕەسمی حەج دەگاتە ڕۆژی کۆتایی، کاربەدەستان لە عەرەبستانی سعودیە بەردەوام ڕووبەڕووی گرفت دەبنەوە لەسەر هۆکارەکانی ڕوودانی کوژرانی 719 حاجی لە چەندین نەتەوەی جیاواز.

حکومەتی هندستان ڕایگەیاند 18 حاجی هندی تێدایە، پاکستانیش دەڵێت 11 پاکستانیشی تێدایە.

لە هەمانکاتدا ئێران کە زۆرترین حاجی لە نێو قوربانیەکاندا پشتڕاست کردووە، لە تەلەفیزیۆنی دەوڵەتیدا ڕایگەیاند یەکێک لەو حاجییە ئێرانیانەی کە لە نێو قوربانیەکاندان غەزانفەر ڕوکن ئابادی باڵیۆزی پێسوی ءریانە بۆ لوبنان، و هەروەها دوو ڕۆژنامەوانی تەلەفیزیۆنی دەوڵەتیش و هەروەها شیکاری سیاسی بە ناوبانگ. بە پێی ڕاپۆرتی ئەو ڕاپۆرتەی تەلەفیزیۆنی ئێران 134 حاجی ئێران گیانیان لە دەستداوە و 85 یش کوژراون لە ڕووداوەکەی ڕۆژی سێشەممەدا. لە هەمانکاتیشدا هێشتا 354 حاجی ئێرانی بێسەوشوێنن.

ئێران بە توندی ڕەخنەی لە عەرەبستانی سعودیەی بەرهەڵستی گرتووە لەسەر ئەو کارەساتە، و حکومەتی سعودی تاوانبار دەکات بەوەی کە بە ڕێكوپێکی مەڕاسیمی حەج بەڕێوە نابات کە ساڵانە نزیکەی 2 ملیۆن کەس 180 وڵاتەوە بەشداری تێدا دەکەن.

XS
SM
MD
LG