Accessibility links

سەرۆک وەزیری سلۆڤانیا دەڵێت دەبێت قەیرانی پەنابەران دەستبەجێ چارەسەر بکرێت


سەرۆک وەزیری سلۆڤانیا لە کۆبونەوەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕایگەیاند قەیرانی پەنابەران پێویستی بە کردارێکی دەستبەجێ هەیە کە کرۆکی کێشەکە چارەسەر بکات.

میرۆ سەرار ڕۆژی هەینی لە نیویۆرک ڕایگەیاند سلۆڤینیا و وڵاتانی تری ئەوروپا هەوڵ دەدەن کێشەکە لە ئەوروپا بە شێوەیەکی مرۆیی و هاوکاری چارەسەر بکەن بەڵام لە کاتێکدا ئاسایشیش بپارێزرێت.

هەروەها گوتیشی " قەینرانی پەنابەرانی جیهانی لە ئێستادا نەک تەنها ڕووبەڕووی ئەوروپا بۆتەوە بەڵکو پێویستە وڵاتانی تری جیهانیش کرداری دەستبەجێ بکەن. و لە هەموی گرنگتر دەبێت ئێمە سەرچاوەی کێشەکە چارەسەر بکەین و نەهێڵین چیتر خەڵکی بکوژرێن. وڵاتەکەی منیش بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی تری ئەوروپا چالاکیەکانی توند کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە لە ئەوروپا".

XS
SM
MD
LG