Accessibility links

خۆپیشاندان لە کەشمیری بەشی ژێر دەسەڵاتی هیندستان بەرپادەبێت


بەرپرسانی پۆلیسی هیندی دەڵێن ، هێزەکانی وڵات لە هەرێمی کەشمیری بەشی هیندستان گازی فرمێسک رێژ و کوتەکیان بۆ دامرکاندنەوەی هەزاران لە خۆپیشاندەرانی دژ بە حکومەت بەکار هێناوە ، ئەوەی دوای نوێژی جەژنی قوربانی لە مزگەوتێکدا توندوتیژی لێکەوتەوە.

بەشداربوانی خۆپیشاندانە ناڕەزاییەکە ئاڵای هیندستان و هەروەها ئاڵاکانی ملیتانانیان دەشەکاندەوە و دروشمی سەربەخۆییان دەچڕی و بەردبارانی هێزەکانی حکومەتی هیندیان دەکرد ئەوانەی هەوڵیان دەدا بەر بە رێپێوانەکە لە هەرێمی سرینیگار و دوو ناوچەی دیکە ی هەمان هەرێم بگرن .

ئەوەی جێی ئاماژەیە؛ دەسەڵاتدارانی لە هیندستان رەوشی ئاسایشیان توند کرد و هەروەها تەواوی خزمەتگوزاری تەلەفون وئینتەرنێتیان بۆ ماوەی دوو رۆژ راگرت ، لە پێناو راگرتنی خۆپیشانەران بۆ ئەوەی نەتوانن گرتە و وێنەی قوربانیکردن بە بۆنەی جەژنەوە بڵابکەنەوە ، بە تایبەت رێگرتن لە پیشاندانی دیمەنی سەربڕینی گۆلک و مانگا ئەوەی لای هیندۆسەکان پیرۆزە و دەیان پەرستن.

بارگرژی لە هەرێمی کەشمیری ژێر کۆنترۆلی هیندستان رووی لە هەڵچونکردوە ،دوای ئەوەی دوو هەفتە لەمەو بەر پشتیوانی لە یاسایەکی سەردەمی کۆلۆنیالی کرد پەیوەست بە قەدەغەکردنی سەربڕینی مانگا و فرۆشتنی گۆشتەکەی لە هەرێمەکەدا، ئەم بڕیارە نارەزایی موسڵمانانی لێکەوتەوە.

XS
SM
MD
LG