Accessibility links

کۆماس شەهبازی: چارەسەری ئاشتیانەی ڕەوشی سوریا لە بەرژەوەندی کوردی ڕۆژئاوایە

  • Balen Salih

کۆماس شه‌هبازی

کۆماس شه‌هبازی

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت پێویستە بەشار ئەلئەسەد سەرۆکی سوریا بەشیک بێت لە دانوستاندنەکانی ئاشتی و هاوکات سەرۆکی فەڕەنساش دەڵێت ناکرێت سەرۆکی سوریا بەشێک بێت لە ئایندەی سوریا.

بەشێک لە ئەوروپاییەکان لەو بڕوایەدان هەروەک چۆن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕوسیا بەشێک دەبن لەو دانوستاندنانەی بۆ چارەسەری سیاسیانەی قەیرانی سوریا دەکرێت ئاوەهاش پێویستە وڵاتانی تری ناوچەکەش وەک تورکیا و ئێران و شانشینی عەرەبستانی سعودیە.

هەندێک لە ڕێبەران و سیاسەتمەدارانی ئەوروپا بەشداری ئەم وڵاتانەیان بەلاوە گرنگە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا.

ئەم جۆرە دید و بۆچوونانەش لە دەمێکدایە ڕوسیا چەک و کەرەستە و کەلوپەلی تری لەشکری دەدات بە حکومەتی سوریا.

کۆماس شەهبازی، نوسەر و ڕۆژنامەوان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت ئەم جیاوازی ڕوانینە بۆ ئایندەی سیاسی سوریا لە ناو هێزە ناوخۆییەکانی وڵاتەکەشدا و لە ناو وڵاتانی ناوچەکەشدا هەنو دەشڵێت لە ڕووی پراکتیکیشەوە بەشێک لە وڵاتی سوریا هێشتا لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتەکەی بەشار ئەلئەسەددایە، ئەمە بێ لەوەی لەناوەوە هێشتاش لایەنگری هەن بۆ هێزەکانی حکومەتی سوریا.

بەڕێز شەهبازی دەڵێت پێشتر زلهێزەکانی جیهان لە ڕێی وڵاتانی ناوچەکەوەکە هەر یەکەیان گرێدراوی وڵاتێکی زلهێزە دەیانویست لەسەر ئاڕاستەکانی کێشەکانی سوریا ئیش بکەن بەڵام ئێستا خۆیان (ئەمریکا، ڕوسیا، چین ، ئەڵمانیا، فەڕەنسا) بە فەرمی هاتوونەتە ناوەوە و دەیانەوێت ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح ، کۆماس شەهبازی ئاماژەش بەوە دەکات کە پێشتر مۆسکۆ لە ڕێی ئێران و حیزبوڵای لوبنانەوە پشتیوانی لە ڕژێمی سوریا دەکرد بەڵام ئێستا بە ئاشکرایی هاتۆتە ناوەوە تا چارەنوسی سوریا هاوشێوەی عێراق و ئەفغانستان نەبێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG