پاش ئەوەی سـاڵی ڕابردوو داعش توانی شاری موسڵ داگیربکات، سەرۆک وەزیری ئەو دەمەی عێراق نوری مالیکی ڕایگەیاند کە داگیرکردنی ئەو شارە لە لایەن داعشەوە زۆر درێژە ناکێشێت و لە ماوەیەکی کورتدا ڕزگاردەکرێت، بەڵام نەک هەر ئەو شارە لە دەستی داعش ڕزگار نەکرا، بەڵکو حکومەتی عێراق شاری ڕومادی ناوەندی پارێزگای ئەنباریشی لەدەسـت دا.
ئێسـتاش وا بۆ دوو مانگە حکومەتەکەی سەرۆک وەزیر عەبادی باس لە بەرەوپـێشچوونی هێزە لەشکریـیەکانی دەکات بۆ ئازادکردنی شاری ڕومادی، بەڵام هێشـتا هیچ پـێشـڕەویـیەکی هێزەکان بەدی ناکرێت. تەنانەت ڕۆژی پـێـنجشەممە داعش بە خومپارە و موشەک هێرشی کردووەتە سەر شارۆچکەی خالیدیـیە لە ڕۆژهەڵاتی ڕومادی.
پرسیار لێرەدا ئەوەیە بۆچی هێزەکانی حکومەتی عێراق کە پاڵپشـتیـیەکی نێودەوڵەتی زۆریان لێدەکرێت و هەروەها ئێرانیش بە ئاشکرایی یارمەتیـیان دەدات، ناتوانن ئەو پـێشڕەویـیە بکەن کە لێـیان چاوەرێ دەکرا؟
ئایا هێزەکانی عێراق ئەو توانایەیان نیـیە؟
گرژی نێوان شیعە و سووننە هەتا چەند کاریگەری بەسەر ڕەوتی شەڕەکەوە هەیە؟
ئایا حکومەتی عێراق بە مەبەست نایەوێت ئەو ناوچانە ڕزگاربکات؟
ئهمه بابهتی بهرنامهی ههلهو واشنتنی ئهم ههینیـیه دهبێت که حهیدهر کهریم له بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا بهڕێوهی دهبات.
ئێوهش دهتوانن له ڕێگهی ئیمهیڵ و تهلهفون و فهیسبوک ڕاوبۆچوون و پـرسیارهکانی خۆتان بۆ بهرنامهکه ڕهوانه بکهن.
Tel: +1-202-619-3062
Email: kurdish@voanews.com
Facebook: voa.kurdish
هەروەها دەتوانن ڕاسـتەوخۆ بەشداری لە بەرنامەکە بکەن لە ڕێگەی ژمارە تەلەفونی 0772-369-0666 لە هەرێمی کوردسـتان و تەواوی عێراقدا. پەیوەندی لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەوە وەها دەکات دەنگی ئێوە بە باشی بگاتە لامان و هەروەها بۆ ئێوەش هەرزانترە، بەو پـێـیەی ژمارەیەکی ناوخۆیە.