فەرەتر لە چوار ساڵە هەندێ لە گروپە موسلمانە شیعەکان لە هیندوستان ئامادەگی خۆێان پێشان داوە بۆ روێشتنە عێراق بۆ یارمەتیدانی بەغدا لە شەری دژ بە میلیشیاکانی دەوڵەتی ئیسلامیدا.
بەڵام پاش چەندین مانگ لە داواکردنەوەی هاووڵاتیان و شەڕی دادگایی حکومەت لە هەفتەی رابوردوو ووتی بەوە رێگا نادات لەبەر ئەوەی جێگاێ مەترسیە بۆ هاووڵاتیان لە کاتی بوونیان لەوێدا و هەر وەها مەترسی لە دەمی گەرانەوەیاندا.
بریار یان گەواهیدانەکەی حکومەت هۆشداری دا کە بەشداریکردن لەو جۆرە شەرانە لە دەرەوە لەوانەیە دەرئەنجامەکەی گرژیەکی گەورەتر لە ناوەوەی وڵات درووست بکات.
بریارەکە دەڵێت رێگادان بە هەر دەستە و تیرەیەک بۆ بەشداریکردن لە شەری عێراق/ سوریا کاردانەوەی لەسەر دەستە و تیرەکانی تردا دەبێت لە ناوەوەی هیندوستان وە ئەمە شیانی دەر ئەنجامی شەری تیرەیی هەیە لە ناوەوەی هیندوستان کە ئەمە لە بەرژەوەندی وڵاتەکەدا نییە.