Accessibility links

پەروا عەلی: نازانم گۆڕانکارییەکان لە پەیڕەوی پەرلەماندا چۆن دەبن و هیوادارم خۆزگە بە پەیڕەوە کۆنەکە نەخوازین


پەروا عەلی
پەروا عەلی

پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دەستیکردووە بە دانیشتنەکانی خۆی بۆ گۆڕانکاری کردن لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا.

پەروا عەلی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێم لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت لە دامەزراندنی پەرلەمانی هەرێمەوە تا ئێستا هەر هەمان پەیڕەوە و هەر بۆیە لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ گۆرانکاری کردن لە هەر هیچ نەبێت لە ژمارەیەک لە بڕگەکانی ئەم پەیڕەوەدا و دەشڵێت لە ئێستادا بەش بەش کار لەسەر ئەم گۆڕانکارییانە دەکرێت و یەکێک لەو داوایانەی هەن کەمکردنەوەی بێرۆکراسیەتیەکانە.

پەروا عەلی دەڵێت لەو بڕوایەدایە دەکرا لە ئێستادا دانیشتنەکان بۆ هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دوابخرابایە لە دەمێکدا هەرێمی کوردستان بە قەیرانی ئاڵۆزدا ڕەت دەبێت بەلام وەک باسی دەکات قەیرانەکان و بە تایبەتیش قەیرانی دارایی وەهای کردووە هەر بڕیارێکیش لە پەرلەماندا پەسەند بکرێت نەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە تەنانەت ئەوانەش کە پەیوەندییان بە زیادکردنی موچەی پێشمەرگەشەوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:04 0:00

XS
SM
MD
LG