Accessibility links

فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق بۆ دەنگى ئەمەریكا دەدوێت


فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق، ئاماژە بەوە دەكات لە ڕۆژى 2 ى ئەم مانگەوە فڕۆكەى F16 یان لەدژى داعش بەكار هێناوە و دەڵێت"حكومەتى عێراق لە ئەجێندایدا نیـیە ئەو فڕۆكانەى لە ئەمەریكا وەریگرتوون لە ململانێ‌ ناوخۆییەكاندا بەكاریان بهێنێت."

فەریق ئەنوەر حەمە ئەمین، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"ئەو فڕۆكانەیان لە دژى داعش بەكارهێناوە كە ئەمەریكا رادەستى كردوون و زیانى گەورەیان گەیاندووەتە داعش لە عێراق."

دەربارەى مەترسیەكانى هەرێم لە بەكارهێنانى ئەو فڕۆكانە لە دژى خەڵكى كوردستان، فەریق ئەنوەر حەمەئەمین وتى"عێراق بەرەو دیموكراسى دەڕوات و عەقڵیەتى حوكمڕانى گۆڕانكارى بەسەردا هاتووە، بۆیە لە ئەجێنداى عێراقدا نیـیە هێرش بكاتە سەر هەرێم."

فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق ، پێـیوایە داعش لە عێراق تواناى بەرگرى لاواز بووە ، بەو پـێـیەى ماوەى ساڵێكە لە شەردایە لەگەڵ پێشمەرگە و سوپاى عێراق و لەلایەن هێزەكانى هاوپەیمانانیشەوە لێیدەدرێت.

دڵنیایى دان بە هەرێم لەلایەن فەرماندەى هێزە ئاسمانیەكانى عێراق بەوەى عێراق فڕۆكەى F16 لە دژى هەرێم بەكار ناهێنێت، لە كاتێكدایە پێشتر بەرپرسانى هەرێم مەترسى خۆیان لەو ڕووەوە گەیاندبووە بەرپرسانى ئەمەریكا.

XS
SM
MD
LG