Accessibility links

توێژینەوەیەک: ئەوانەی لە داعش هەڵگەڕاونەتەوە دەڵێن گروپێکی دڕندە و گەندەڵە


توێژینەوەیەک نیشـانی داوە زۆربەی ئەوانەی وازیان لە داعش هێناوە، بۆیان دەرکەوتووە ئەم ڕێکخراوە توندڕەوە کاری دڕندانە و بێ ڕەوشتانە دەکات و زۆر جاریش شەڕی لە دژی خەڵکی سووننە کردووە.

ئنستتیوتی ثینک تانک بنکە لە بەریتانیا ڕۆژی دووشەممە ئەنجامی توێژینەوەکەی بڵاوکردەوە، لەسەر بنچینەی زانیاریـیەکانی58 کەس کە لە ساڵی ڕابردووەوە وازیان لە داعش هێناوە.

پـیتەر نویمان نووسەری ڕاپـۆرتەکە گوتی ئەنجامی توێژینەوەکەی ئەو وێنەیەی تێکشکاندووە کە داعش بۆخۆی وێنای دەکات لەوەی لە ناو خۆیدا یەکگرتووە و خاوەن بڕوایەکی بەهێزە.

بەپـێی توێژینەوەکە دەرکەوتووە کردارەکانی داعش کاردانەوەی هاوشێوەیان هەبووە بەسەر ئەوانەی لە داعش هەڵگەڕاونەتەوە، وەکو نائومێدبوون لە ژیانی سەختی ژێر سایەی داعش و گەندەڵی و نا ئیسلامێتی داعش و تەنانەت ئەنجامدانی کاری دڕندانە لە دژی موسڵمانانی سووننەش.

پاشان پـیتەر نویمان گوتی ئەو زانیاریانەی لە لایەن ئەوانەی لە داعش هەڵگەڕاونەتەوە بەردەستکەوتوون، ئەگەر بێت و بە شێوەیەکی فراوان بڵاوبکرێنەوە، ئەوا ڕەنگە ببنە مایەی کرانەوەی چاوی ئەو کەسانەی لە ئایندەدا بیانەوێت پەیوەندی بەم کۆمەڵە توندڕەوەوە بکەن.

XS
SM
MD
LG