Accessibility links

قادر رەزگەیی: بە هۆێ قەیرانەکان بە دووا چووی کورد لە خولی ئەم جارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا جیاوازە لەگەڵ خولەکانی دیکە

  • Jani Diylan

Qadir Razgayee

Qadir Razgayee

چەند مانگێکە بانگەشە بۆ هەلبژاردنەکانی سەرۆکایەتی دەستیپێکردووە و زۆری ئەو مشت و مرانەی لە نێوان کاندیدەکاندا بەرێوە دەچێت راستەوخۆ لەسەر تەلفزیون و سەتەلایتەکان دا بڵاو دەکرێنەوە، ئاخۆ لە کوردستان تا چەند بەو هەڵبژاردنانە گرنگی دەدرێت؟

قادر رەزگەیی ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بە حوکمی ئەوەی ئەمەریکا باڵاترین زلهێزی دونیایە وە یەکێک لەو وڵاتانەیە کە کورد چاوی ئومێدی تێ بریوە، لە باشوری کوردسیان، لە رۆژئاوای کوردستان وە لە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش و چەندین هۆێ تر لەبەر ئەوە هەر لە دوورەوە بە بەردەوام بە دوواچووی بەرێوە چوونی بانگەشەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانە و خوێندنەوەی خۆێ هەیە بۆ کاندیدەکان و چاوەروانی دەرئەنجامەکان دەکات، بە تاێبەتی ئێمە تێشکمان لەسەر ئەو کاندیدانەیە کە باسی کورد و پاڵپشتی لە کورد دەکەن. کاک قادر هەر وەها دەڵێت راستە ئەمساڵ کە هەرێمی کوردستان بە داخەوە بە کۆمەڵێک قەیرانی زۆر سەخت تێدەپەرێ، لەوانەیە خوێندنەوەی ئێمە، بە دووا چووی تاکەکانی کۆمەڵگای ئێمە لە خولی ئەم جارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا جیاواز بێت لەگەڵ خولەکانی دیکە، هەم لە کاتی بانگەشە و هەم لە کاتی پرۆسەی بەرێوە چوونی هەڵبژاردن بە هۆێ ئەو گرفتانەی سەر قاڵی کۆمەڵگای ئێمە کردووە. کاک قادر دەشڵێت لە ئەمەریکا سەرۆکەکان پابەندن بەوەی کە لە دەستوری ئەمەریکادا هاتووە کە هەر سەرۆکێک ماوەی مانەوەی لە سەرۆکایەتی دەوڵەتی ئەمەریکا دوو خولی چوار ساڵەیە، بەڵام لێرە بە داخەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پابەند نییە، لە دووای ئەوەی کە دوو خولی سەرۆکایەتی بە رێ کردووە، دوو ساڵێشی بۆ درێژ کراوەتەوە و پابەند نییە بەو یاساییەی کە لە پەرلەمانی کوردستاندا پەسەند کراوە و ماوەی فەرمانرەوایەتی بۆ سەرۆکی هەرێم دیاری کردووە وە خۆشی واژۆێ لەسەر کردووە وە پابەند نییە بەو یاساییەی کە ماوەکەی لە 2013 بۆ درێژ کراوەتەوە وە قەیرانیەکی سیاسی قووڵی لە نێوان لایەنە سیاسیەکاندا درووستکردووە".

XS
SM
MD
LG