Accessibility links

ئەمەریکا پەنابەری زیاتر وەردەگرێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جان کیری ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند لە کاتێکدا هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانی پەنابەرانی سوریا دەدەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بە شێوەیەکی بەرچاو ژمارەی وەرگرتنی پەنابەران لە سەرانسەری جیهاندا زیاد دەکات.

جان کیری لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەگەری لەگەڵ وەزیری دەوەی ئەڵمانیا فرانک واڵتەر شتێنمایەر ڕایگەیاند وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا 85 هەزار پەنابەر لە سەرانسەری جیهانەوە لە ماوەی ساڵی داهاتوودا وەردەگرێت و هەتا ساڵی 2017 ئەم ژمارەیە دەگاتە 100 هەزار کەس.

هەرچەندە کاربەدەستانی ئەمەریکا دەڵێن هەمو ئەو ژمارەیەی کە زیاد کراوە پەنابەرانی سوریایی نابن.

کۆشکی سپی پێشتر ڕایگەیاند 10 هەزار پەنابەری سوریایی لە ماوەی ساڵی داهاتوو وەردەگرێت.

لە کاتێکدا کە پرسیاری ئەوەی لێ کرا بۆچی ئەمەیکا ناتوانێت زیاتر پەنابەر وەرگرێت؟ کیری گوتی پشکنینی پاش ڕووداوەکەی 11 ی سپتەمبەر و هەروەها نەبوونی پارەش لەلایەن کۆنگرێسەوە، گوتی " ئێمە ئەوە دەکەین کە بزانین دەستبەجێ لە تواناماندایە بیکەین".

XS
SM
MD
LG