Accessibility links

عه‌بدوڵا حیجاب: ڕێکه‌وتنی ناوه‌که‌ی له‌ناوخۆی ئێراندا به‌شێوه‌ی جیاواز لێکده‌درێته‌وه‌.

  • Wrya Kalle

دوای ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نێوان ئێران و ئه‌مریکا، ئه‌بینین هه‌ردولا چ ئه‌مریکا به‌تایبه‌تی کۆماریه‌کان و چ ئێران لێدوانی توند به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ چۆن ئه‌خوێنرێته‌وه‌؟. له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ئه‌گه‌ر کۆماریه‌کان هاتنه‌ دسه‌وه‌ڵاته‌وه‌، ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیکه‌وتنه‌که‌ هه‌یه‌ یاخوود ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ له‌نێوان ئێران و کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدایه‌ وئه‌و ئه‌گه‌ره‌ لاوازه‌.

ئێران به‌ملدان بۆ ڕێکه‌وتن ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت ده‌وڵه‌تیک نیه‌ ئاسایش و ئاشتی له‌چیهاندا تێکدات یاخوود هیچ چاره‌ێه‌کی نه‌ماوه‌ و فشاره‌کان ملی پێنا ڕێکه‌وتن بکات.

زۆر باس له‌وه‌ ده‌کرێت ئێران له‌دوای ڕێکه‌وتن ده‌ستبه‌رداری ‌بنه‌ماکان و سیاسه‌تی خۆی ده‌بێت و له‌ڕاستیشدا لایداوه‌، ئه‌م قسه‌یه‌ تاچه‌ند ڕاسته‌؟

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا حیجاب شاره‌زی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردوه‌.

به‌رێز حیجاب ده‌ڵیت لێدوانی تووندی هه‌ردوڵا ئه‌مریکا و ئێران په‌یوه‌ندی به‌ڕه‌وشی ناوخۆی خۆیانه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌هه‌ردوو ووڵات لایه‌نی دژبه‌و ڕێکه‌وتنه‌ هه‌ن، ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ی نیشان بده‌ن خاوه‌نی قسه و هه‌ڵوێستن.

ده‌شڵێت ڕێکه‌وتنی ئێران و ئه‌مریکا ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وتنی دووباڵ یان ده‌سه‌رڵاتدارانی ئیستای ئه‌و دوو ووڵاته‌بێت ڕێکه‌وتنێک نیه‌ هه‌مووشته‌کان چاره‌سه‌رکات، هه‌رچۆن ڕێکه‌وتن له‌گۆڕانکاری له‌ڕه‌وشه‌که‌دا یاخوود باڵیک به‌سه‌ر باڵه‌که‌ی‌دیکه‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا له‌ئێران ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هیه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ ئه‌مریکا هه‌رچه‌نده‌ سیسته‌م له‌وێ جیاوازه‌.

وریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا حیجاب شاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردوه‌.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی گفتووگۆکه‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG