Accessibility links

داعش پلان بۆ كوشتنى 100 كەسایەتى عەرەبى سوننە لە کەرکوک دادەڕێژێت


ئەمڕۆ لەناو شارى كەركوک سەرۆكى دادگاى حەویجە و 3 پاسەوانەكەى لەلایەن چەند چەكدارێكى نەناسراوەوە كوژران و ، بەرپرسێكى شارى كەركوكیش دەڵێت داعش كە لەرێگەى ئاوارەكانەوە دزەی كردۆتە ناو كەركوک و پلانى بۆ كوشتنى 100 كەسایەتى عەرەبى سوننە داڕشتووە.

كامەران كەركوكى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوک، بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"داعش دەیەوێت 100 كەسایەتى عەرەبى سوننە بكوژێت كە ئەو كەسایەتیانە بەرپرس و پارێزەر و دادوەریان تێدایە."

ئەمڕۆ لە شەقامى قودسى شارى كەركوک چەند چەكدارێكى نەناسراو ئیبراهیم خەمیسى سەرۆكى دادگاى حەویجە و سێ‌ پاسەوانیان كوشت ، دواتر چەكدارەكان هەڵاتن.

عەمید سەرحەد قادر بەرێوەبەرى پۆلیسى قەزاو ناحیەكانى كەركوک ، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"لیژنەى لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەى بكوژانى سەرۆكى دادگاى حەویجە پێكهێنراوە ، كە ئەمڕۆ لەلایەن چەند چەكدارێكەوە لەناو كەركوك كوژرا."

لەگەڵ هەڵكشانى ژمارەى ئاوارەكان لەناو شارى كەركوک، دیاردەى تەقەكردن و كوشتن ڕووى لەزیاد بوون كردووە بەتایبەت كە لەماوەى ڕابردوودا چەندین بەرپرسى تر لەكەركوک تیرۆر كراون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:45 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG