Accessibility links

14 کەس لە بۆردومانەکانی سەرهەڵداوانی سوریادا دەکوژرێن


حکومەتی سوریا و ڕێکخراوێکی چالاکواننان دەڵێن بەلایەنی کەم 14 کەسی سڤیل لە ناویاندا 7 منداڵیش ڕۆژی یەکشەممە کوژران کاتێک سەرهەڵداوان لە سوریا گەڕەکێکی باکوری حەلەبیان بۆردومان کرد کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی حکومەتدایە.

ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەت ڕایگەیاند تۆپبارانی گەڕەکی ئەلمیدان کراوە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا بنکە لە بەریتانیا دەشڵێت 14 کەسیش لە هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی حکومەتدا کوژراون کە کردویانەتە سەر ناوچەیەکی کە لەلایەن سەرهەڵداوانەوە کۆنتڕۆڵ کراوە. لەو هێرشەشدا منداڵێک کوژراوە.

ئەم ڕێکخراوە پشت بەو زانیاریانە دەبەستن کە لەلایەن تۆڕەکانیان لە ناوەوەی سەوریاوە پێیان دەگات.

شاری حەلەب کە پێشتر نێوەندی بازرگانی بو لە سوریا لە ساڵی 2012 وە لە نێوان هێزەکانی سەر بە حکومەت و گروپە سەرهەڵداوەکانەوە دابەش بووە.

هەر ڕۆژی یەکشەممە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەناری سەر بە گروپی حزبوڵڵای لوبنان بڵاوی کردۆتەوە ئاگربەست لە دوو گوندی شیعەنشینی سەر بە پارێزگای ئیدلب ڕاگەێندراوە.

XS
SM
MD
LG