Accessibility links

دوکتور حوسین خه‌لیقی: کێشه حیزبیه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کولتووری سیاسی

  • شاهێد عەلەوی

دابڕان له‌ حیزبه‌ سیاسیه‌کان ئێران به‌ گشتی و به‌ تایبه‌ت له‌ حیزبه‌ کوردستانییه‌کان دا مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه‌. زۆرجار حیزبه‌کان له‌ کاتێکدا که‌ ده‌بێت زۆربه‌ی هه‌وڵی خۆیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه‌ سیاسییه‌کانیان ته‌رخان بکه‌ن، له‌ ناکاو تووشی دابڕان و له‌ت بوون ده‌بن. ئه‌مه‌ش قه‌یرانی سیاسی بۆ حیزبه‌که‌ و ئه‌و گه‌له‌ی حیزبه‌که‌ نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات ساز ده‌کات.

حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران یه‌ک له‌ ئه‌و حیزبانه‌یه‌ که‌ له‌ مێژووی زیاتر له‌ 60 ساڵه‌ی خۆی لانی که‌م دووجار تووشی له‌ت بوون بووه‌. دوکتور حوسین خه‌لیقی، ئه‌ندامی پێشووی ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و حیزبه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ که‌ دابڕان له‌ حیزبی دێمۆکڕات و حیزبه‌کانی تری کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کولتووری سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌وه‌ی که‌ به‌ گشتی مرۆڤی ئێمه‌ فێر نه‌بووه‌ جیاوازییه‌کان قبووڵ بکات.

XS
SM
MD
LG